کۆمپانیای دەروازە بە هاوکاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت سی دی ئۆ، لە پڕۆژەیەکدا بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە، کارێکی خێرخوزای ئەنجامدا کە دابەشکردنی هاوکاری بوو بەسەر 100 خێزانی شەهیدی شەڕی #داعش# دا و بڕیارە ڕۆژانی داهاتووش بەردەوام بن.
بەختیار ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی سی دی ئۆ، بە وێستگە نیوزی ڕاگەیاند: دوێنێ چوارشەممە 30ی ئابی 2017، کۆمپانیای دەروازە بە هاوکاری ڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت (سی دی ئۆ) بە هەماهەنگی لەگەڵ ئیدارەی گەرمیان و نووسینگەی کۆچ و کۆبەران لە سنوورەکە، هاوکارییان بەسەر 100 خێزاندا دابەشکرد.
راشیگەیاند: هاوکارییەکان بۆ خێزانی شەهیدانی شەڕی داعش بوون کە بریتییە لە پێنج کارتی 40 هەزار دیناری و ئه و خێزانانە دەتوانن لە بازاڕی دەروازە بوتیک بایی ئه و پارەیە کە 200 هەزار دینارە جلوبەرگ هەڵبگرن.
ئەوەشی خستەڕوو: پڕۆژەکە بە سپۆنسەری کۆمپانیای دەروازە بووە، تەنیا بۆ سنووری پارێزگای سلێمانییە، دوێنێ لە گەرمیان بووە و بڕیارە ڕۆژانی داهاتووش بەردەوامیان هەبێت.
کۆمپانیای دەروازە بۆ وەبەرهێنانی خانووبەرە و بازرگانی گشتی خاوەنی هەر یەک لە پرۆژەکانی (دەروازە ستی1، دەروازە ستی2 و دەروازە ستی3)یە، هەروەک خاوەنی بازاڕێکی گەورەی جلوبەرگە بەناوی (دەروازە بوتیک Darwaza Boutique) کە نوێترین نمونەی کارەکانیەتی لە دنیای جلو بەرگدا، لقی سەرەکی دەروازە بوتیک لە ماجیدی مۆڵ- سلێمانی وەک گەورەترین بوتیکی مەڵتی براندە لە سەرتاسەری کوردستان و عیراقدا.[1]
31-08-2017