باڵیۆزی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە #عێراق# پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران عەبادی و هەموو هێزە ئەمنیە عێراقیەکان و گەلی عێراق دەکات بە بۆنەی ڕزگارکردنی خێرای #تەلەعفەر# و تەواوی پارێزگای #نەینەوا# لە دەستی #داعش#.
خێرایی بەدەستهاتنی ئەم سەرکەوتنە ئازایەتی و ئەزموون و کاری پڕۆفێشناڵانەی ژن و پیاوانی هێزە ئەمنیە عێراقیەکان نیشان دەدات. بە ئاشکرا دۆخی بچووکبووە و بێ ئومێدی شەڕکەرەکانی داعشمان بینی کە پاشەکشەیان کرد لە بەرامبەر هێزێکی یەکگرتووی پێکهاتوو لە سوپای عێراق، هێزەکانی دژە تیرۆر، پۆلیسی فیدڕاڵی و ناوچەکە و هێزەکانی #حەشدی شەعبی# و #پێشمەرگە#. بە هۆی هاوکاریکردنی نزیک لە نێوان ئەم هێزانەدا و ڕاوێژکارەکانی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان، ئێستا داعش لە %90 ی ئەو ناوچانەی لە دەستداوە کە پێشتر کۆنتڕۆڵی کردبوون.
باڵیۆزی وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەگڵەس سیلیمان سەرەخۆشی خۆی گەیاندە خێزانی ئەو عێراقیە ئازایانەی کە ژیانی خۆیان کردە قوربانی لە تازەترین شەڕ دژی داعش. قوربانیدانەکانی کەسە خۆشەویستەکانیان لە پێناوی دۆزێکی دروست و شەرەفمەندانە بوو لە دژی دوژمنێکی خودا نەناس. لە ناخی دڵمانەوە سوپاسی قوربانیەکانی عێراقیەکان دەکەین لەم شەڕە. وویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پابەندە بە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق بۆ دڵنیابوون لە داهاتوویەکی سەقامگیر و گەشەسەندو و ئازاد لە تووندوتیژی و ئەو چەوساندنەوانەی کە خەڵکی عێراق لەسەر دەستی داعش چەشتویەتی.
لە ئێستادا ئێمە بەردەوامین لە دابینکردنی هاوکاری مرۆیی بەرچاو بۆ خەڵکی ئاوارە و پاڵپشتیکردنی دارایی بۆ ئەو پڕۆگرامانەی ئیش لە سەر گەڕانەوەی سەقامگیریی دەکەن. هەروەها بەردەوامین لە یارمەتیدانی خێزانەکان بۆ ئەوەی بە سەلامەتی بگەڕێنەوە بۆ ماڵەکانیان و دەستبکەن بە بیناکردنەوەی ژیانیان سەربڵندانە و بە هیوای زۆرەوە بۆ داهاتوو.
31-08-2017