بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی
داعشداعش ڕایگەیاند توانیومانە سێ منداڵ کە لە دەستی داعش بوون، ڕزگار بکەین یەکێک لە
موسڵموسڵ و دوانی دیکەش لە
سوریاسوریا وتیشی دوو کچیش لە موسڵ ڕزگار کراون، بەڵام کوردی نازانن و دەڵێن ئێمە
ئێزدیئێزدین و خەڵکی
شەنگالشەنگالین.
حسێن قائیدیحسێن قائیدی، بەڕێوەبەری نوسینگەی ڕزگارکردنی ڕفێندراوانی دەستی داعش بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ڕۆژی 31ی ئاب دوو منداڵمان لە سوریا لە دەستی چەکدارانی داعش ڕزگارکرد کە تەمەنی یەکێکیان 15 ساڵ و ئەویتر حەوت ساڵ بووە و خەڵکی کومەڵگەی خانەسور بوون.
وتیشی منداڵێکی ترمان لە شاری موسڵ ڕزگارکرد کە تەمەنی حەوت ساڵ بووە و دوای سێ ساڵ لە ڕفاندنی لەلایەن داعشەوە ڕزگارکرا.
بەوتەی قائیدی هەر هەمان ڕۆژ دوو کچمان بە ناوەکانی (زەینەب و فاتیما) کە لە دەستی چەکدارانی داعشدا بوون لە شاری موسڵ، ڕزگار کردووە کە ئەوان دەڵێن ئێمە ئێزدین، بەڵام ئێمە تەئکید نین، چونکە زمانی کوردی نازانن.
[1]
02-09-2017
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 17,945 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!