بەڕێوەبەری تەندروستی #هەولێر# ڕایدەگەیەنێت، لە سنوری پارێزگای هەولێر ڕۆژانە 800 نەشتەرگەری گەورە و بچوک لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەنجامدەدرێن و ئەمەش بە بەراورد لەگەڵ ساڵی پار ڕێژەکە زۆر بەرزبۆتەوە.
د. سامان بەرزنجی، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لە لێدوانێکی تایبەتدا بە دواڕۆژی ڕاگەیاند، لە ماوەی 12 مانگی ساڵی 2016، 998 هەزار و 875 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حکومییەکانی سنوری پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا، بەڵام ئەم ڕێژەیە بۆ ئەمساڵ زۆر بەرزتر بۆتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە 2017دا بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە بەجۆرێک ئەمساڵ ڕۆژانە لە سنوری هەولێر 800 نەشتەرگەری گەورەو بچووک لە نەخۆشخانە حکومییەکان ئەندامدەدرێت کە تاوەکو ئێستا نزیکەی 190 هەزار نەشتەرگەری ئەنجامدراوە.
لەبارەی هۆکاری بەرز بوونەوەی ڕێژەی نەشتەرگەری د. سامان بەرزنجی، ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەوەی ئاوارەیەکی زۆر لە هەولێر نیشتەجێن، هەروەها گرانی نرخی ئەنجامدانی نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە ئەهلییەکان ئەمە وایکردووە، نەخۆشەکان زیاتر ڕوو لە نەخۆشخانە حکومییەکان بکەن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری، لەلایەکی تر بەرز بوونەوەی تووشبوونی هاوڵاتیان بە نەخۆشییە جۆراو جۆرەکان ئەمەش هۆکارێکە بۆ زۆر بوونی ئەو نەخۆشیانەی کە پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە.[1]
02-09-2017