هەپەگە ئەنجامی شەڕەکانی #باکوری کوردستان# لە چەند چالاکییەکدا ئاشکراکردو، ڕایگەیاند: بەگشتی لە شەڕەکاندا 28 سەربازی تورک کوژراون.
دەربارەی دواین زانیاری لە سنوورەکانی شەڕەوە، لە هەریەکە لە #ئامەد# و #جولەمێرگ# و #سێرت#، کەمێک لەمەوبەر ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
هەپەگە ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید بەدران گوندکرەمۆ و شهید نالین مووش-دا، هێزەکانمان لە #شەمزینان# و #چەلێ# لە دژی سوپای تورک چالاکییان ئەنجام داوە.
ڕاشیگەیاند:لە 30ی ئابدا هێزەکانمان لە سنوری چەلێ یەکینەیەکی سوپای تورکیان خستە ژێر چاودێرییەوە تا لە 31ی ئاب لە کاتژمێر 06:00سەرلەئێوارەدا یەکینەکەیان کردە ئامانجی چالاکییەک و 3 سەرباز کوژران و شەشی دیکەش برینداربوون، دواتر سوپای تورک بە چەکی قورس ناوچەکەیان بۆروومان کرد، هەروەها کوژراو و بریندارەکانیان بە هەلیکۆپتەر گواستەوە.
هەپەگە ئاماژەی بەوەشکردووە:31ی ئاب شەڕڤانانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکبوونی ژنان، لە چەلێ، دژی سوپای تورک چالاکییەکیان ئەنجام داوە، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش تێکشکێندراوەو 15 سەربازیش کوژراون، کە دواتر سوپا کوژراو و بریندارەکانی لە سنوورەکانی شەڕ دوورخستووەتەوە.
لەو ڕاگەیەندراوەدا، هەپەگە ئاماژەی بە چالاکییەکی دیکەی شەڕڤانانی تەڤگەری شۆڕشگێڕی یەکبوونی ژنان، کردووەو ڕایگەیاندووە:دوێنێ لە کاتژمێر 08:30ی سەر لەبەیانیدا چالاکییەکیان لەدژی سەربازانی سوپای تورک لە گردی کۆردینە ئەنجام داوەو لە ئەنجامدا سەربازێک کوژراوە، دواتر و لە هەمانکاتدا بەچەکی قورس هێرشمان کردووە، ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژراون و برینداربوون، بەڵام ژمارەکەیان بەوردی نەزاندراوە.
هەپەگە لەو ڕاگەیەندراوەدا دەڵێت:لەدژی ئۆپەراسیۆنەکانی تورک و لە شاپاتان و سەرارۆیی-سەر بە شەمزینان، هێزەکانمان بەرەبەیانی ئەمڕۆ کاتژمێر 03:30، چالاکییان ئەنجامدا، ژمارەی کورژراو بریندارانی سوپای تورک تا ئێستا ڕوون نەبووەتەوە.
ئەوش هاتووە:لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەهید سەردەم و شەهید نوودەم، هێزەکانمان لە سێرت و ئامەد چالاکییان ئەنجامدا.
لەسەر چالاککیەکان هەپەگە ڕایگەیاندووە:هێزەکانمان نیوەڕی 29ی ئاب، ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان تێکشکاندووە، کە لە ڕێگای نێوان ئامەد و بسملێ-دا بووە، ئەوەی ئاشکرا بووە، تێیدا حەوت سەربازی سوپای تورک کوژراون، دواتر سوپا بە ئامبولانس کوژراو و بریندارەکانی دوورخستووەتەوە.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا باس لەوەکراوە، کە میدیای تورکیا دەیانەوێت کوژراوەکانی سوپای تورک وەک هاوڵاتی پیشان بدەن و ڕای گشتی پێچەواشەبکەن، و ئاماژە بەمەش کراوە:دوێنێ هێزەکانمان کە لە سنووری سێرت جێگیربووبوون، چالاکییەکیان بەڕێوەبردووە، ئەوەی ئاشکرابووە لەئەنجامدا دوو سەرباز کوژراون. [1]
02-09-2017