لەگەڵ ئەوەی هاوردەکردنی خۆراک و کاڵا بەردەوامی هەیە بۆ هەرێمی کوردستان تا ئێستا نةيتوانيوة بەرهەمی ناوخۆيی خواستی بازاڕ پڕبکاتەوە کەئەمەش وایکردووە کارگەکان نەتوانن مونافەسەی بەرهەمی دەرەکی بکەن.
#محەمەد جەبار# بەڕێوەبەری بازرگانی و پیشەسازی #سلێمانی# بەدواڕۆژی وت لەسەر ئاستی پیشەسازیدا کارگەکانی ئاسن و چیمەنتۆ و بوارەکانی بیناسازی توانیویانە زیاد لەخواستی بازاڕ پڕ بکەنەوە.
وتیشی پیشەسازیيە خۆراکیيەکان نەگەشتۆتە خواستی پڕکردنەوەی شارێکیش نەک بەتەنها کوردستان لەبەرئەوةی وەبەرهێن زۆر کەم خۆیان لەو پیشەسازیيە دەدەن، چونکە قازانجی کەمە و مادە سەرەتاییەکانی لەکوردستان کەمە.
هۆکاری نەبونی خواست لەسەر بەرهەمە ناوخۆییەکان محەمەد جەبار دەیگەڕێنێتەوە بۆ نەبوونی پڕوپاگەندەی بەهێز و باش و پێچانەوەی بەرهەمة ناوخۆییەکان زۆرجار گرنگی پێنەدراوە لەڕوی دیزاین و جوانیەوە مونافەسەی بەرهەمی دەرەکی ناکات و بەشداری نەکردن لەپێشانگا ناوخۆییەکان و دەرەوەدا.
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی ئاماژە بەوەشدەکات خاوەن کارگەکان پێویستە گرنگی بەبەرهەمی ناوخۆيی بدەن بەکوالێتی زۆر بەرزو باش تا بتوانن مونافەسەی بازاڕی پێبکەن