بڕیارە ئەم هەفتەیە پێنجەمین فێستیڤاڵی ترێ لە گوندی #چی چیست# -ی پارێزگای #ورمێ# ی #ڕۆژهەڵاتی کوردستان# سازبکرێت.
بەڕێوەبەرانی فێستیڤاڵەکە هەوڵدەدەن سەرنجی نێودەوڵەتی بۆ بەروبوومی ترێی پارێزگای ورمێ ڕابکێشن.
فێستیڤاڵەکە لە ڕۆژانی 5 تاوەکو 15 ی ئەم مانگە و هاوکات لەگەڵ چنینی بەروبوومی ترێ بەردەوام دەبێت.
چی چیست، گوندێکی کەنارئاوە و بوونی ڕەز و باخە فراوانەکانی ترێ لەو گوندە جگە لە داهاتێکی زۆر، سەرنجی گەشتیارانیشی ڕاکێشاوە.
لە پێنجەمین فێستیڤاڵی ترێی ورمێدا جۆرە جیاجیاکانی ترێ بە کوالێتی بەرز و سەرنجڕاکێش نمایش دەکرێن.
ئاو و هەوا و خاکی کوردستان بۆ چاندنی داری مێو زۆر گونجاوە، بەجۆرێک 70 جۆری جیاواز دەچێندرێن، دیارترین جۆرکانیش بریتین لە: ڕەشمیری، کەمالی، حەلوانی، تایفی، ڕەش مێو، ترێی ڕەش، عەباسی، سەرقۆلە، زەرگ، دۆشاوی، زەیتونی، سادانی، میرانی، پەسیرانی سوور، چاو گا، بارلێت و تۆمسن سیدلیس.[1]