جگە له و شاندانەی، کە دینە #هەڵەبجە#، ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار سەردانی #مۆنۆمێنتی هەڵەبجە# دەکەن و بەرێوەبەری مۆنۆمێنتەکەش دەڵێت: مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە شێوەی گۆڕستانێکە و تەرمی شەهیدەکان به دەرەوەن.
پشتیوان کەمال، یەکێکە له و گەشتیارانەی کە سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی کردووە، دەڵێت: کاتێک هاتمە ناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە گریانم هات بۆ ئه و کارەساتەی بەسەر هەڵەبجەدا هاتووە، بۆیە پێم وایە هەرکاتێک هەڵەبجەییەکان بەلای مۆنۆمنێتەکەیاندا تێپەڕببن دووبارە برینیان دەکولێتەوه.
شلێر محەمەد، مامۆستاییەکی شاری سلێمانییە و دەڵێت: لە شاری سلێمانییەوە قوتابییەکانم هیناوە بۆ ناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی ئه و بەڵگه و وێنە و کەلوپەلانەی کە لەناو مۆنۆمێنتدا هەیە کارەساتی هەڵەبجە بناسێنم بە قوتابییەکانم.
مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، شێوەیەکی بازنهیی هەیە و لەسەر ڕووبەری (1600)م لە دەروازی شاری هەڵەبجە درووست کراوە. بەرزییەکەی (19.88) سم. (شازدە) ستوون و (چوار) دەست و (شازدە) پەنجە بە ئاڕاستەی ئاسماند بەرز بوونەتەوە و لەناو ئه و دەستانە سیمبۆلی گۆی زەوی دەبینرێت، هەموو ئەوانە ئاماژەن کە کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە، کارەساتێکی دژە مرۆییە و ڕژێمی بەعس لەپێناو مەرامی خۆیدا به خوڵقاندنی هەوڵی داوە سیستەمە گەردوونییەکان تێک بشکێنێت.
کۆبەندی دەستەکانیش شێوەیەکی ناهۆرمۆنیان هەیە و لە شێوازی نەخشەی کوردستانە، چوار دەوری ستوونەکانیش هێمای دووکەڵ و بۆمبی کیمیاوین.
سەرخێڵ غەفار بەڕێوبەرەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لەمبارەوە دەڵێت: مۆنۆمێنتی هەڵەبجە لە ساڵی 2003 بە شیوەیەکی فەرمی بەڕووی میواناندا کراوەتەوە، وەک هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە لە هەشت بەش پێکهاتووە، لە کردنەوەیەوە هەتا ئیستا وێستگەیەکە بۆ هەموو ئه و شاند و میوانانەی کە به شێوەی فەرمی یان نافەرمی بۆ بینی هەموو ئه و کارەسات و تاوانانەی کە دەرهەق بە گەلەکەمان کراوە، دێنە هەڵەبجە.
لەناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە پەتی لە سێدارەدانی عەلی حەسەن مەجید و شەهادە وەفاتەکە، شەهادە وەفاتی سەدام حوسێن و کوڕەکانی، کەلوپەلی ئه و ڕۆژنامەونوس و فۆتۆگرافەرانی، کە تاوانی کیمیابارانی هەڵەبجەیان پێ دیۆکیۆمێنت کردووە، لەگەڵ کۆمەڵێک بەڵگە و وەسایەق و وێنەی دیکەی تایبەت بە کارەساتی هەڵەبجە پارێزراون.
سەرخێڵ غەفار، دەشڵێت: بەردەوام خەڵک سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکەن، کاتێکیش دێنە ناوی و وێنە و دیمەن و پەیکەری کارەساتەکە دەبینن زۆربەیان خۆیان پێ ڕاناگیرێت و فرمێسک بە چاویاندا دیتە خوارەوە و نەفرەت لە بەکارهێنانی چەکی کیمیاویی و ئەوانەش دەکە کە هاوکاریی حکومەتی عێراقیان کردووە.
بەپێی زانیارییەکانی بەرێوەبەری مۆنۆمێنتی هەڵەبجە، پێش قەیرانی دارایی ساڵانە نزیکەی سەد هەزار کەس سەردانی مۆنۆمێنتی هەڵەبجەی کردووە، بەڵام بۆماوەی دوو ساڵ دەبێت بەهۆی قەیرانی دارایی و شەڕی داعشەوە ڕێژەی سەردانکەرانی ئه و مۆنۆمێنتە کەمی کردووە بۆ نزیکەی (30 40) هەزار کەس.
لە درێژەی قسەکانیدا بۆ (باسنیوز)، گوتی: زۆربەی ئه و فەرمانبەرانەی کە لەناو مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەوام دەکەن لە بنەماڵەی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجەن، بۆیە لە کاتی هاتنی میوانی فەرمیدا زۆرجار سوود له و فەرمانبەرانە وەردەگرین کە لەناو کارەساتەکەدا بوون، بۆ ئەوەی ئەوان کارەساتەکەیان بۆ بگێڕنەوە.
هاوکات سامان کەریم، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری هەڵەبجە، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: مۆنۆمێنتی هەڵەبجە دەکەوێتە چوارچێوەی گەشتوگوزاری ڕامیارییه و یەکێکە له و شوێنە گرنگانەی کوردستان کە لەناو ماستەرپلانی گەشتوگوزاریی #هەرێمی کوردستان# داخڵمان کردووە. [1]