دوای ڕاپەڕین ی ئازاری 1991 و گۆڕانکاری #09-04-2003# هەزاران دیکۆمێنتی پڕ لە نهێنی تراژیدیای گۆری بە کۆمەڵی بێسەرشوێنەکان و #ئەنفال#ەکان کە وەتنە ڕوو.کە لە ماوەی 35 ساڵی دەسەڵاتی ڕژێمی تۆتالیتاری کۆماری ئێراق دا بە شێوەی جیاجیا لە سەراپا ئێراق دا #جینۆساید# کراون. ئەو گۆرە بەکۆمەڵانە نهێنی پر لە پەنهانی هەزاران گۆری بە کۆمەڵی مرۆڤی کورد و هاووڵاتی خوارو ناوەڕاستی ئێراق ی خستوەتە ڕوو، ئەو هەموو گۆرە بەکۆمەڵانە پرە لە کەلەسەر ودەست و قاچ و ئێسک و پروسکی ژن و پیاو گەنج و منداڵ و ئەو کەرەستە سادانەی کە پێیان بووە، زۆربە یا ن کوردن، ئەو هاووڵاتییانەن کە لە 8 زنجیرەکەی ئەنفال دا دەسگیر کران و کۆمەڵکوژ کران، زۆربەیان خەڵکی #گەرمیان#ن، ئەوانی تر بادینان و ناوچە جیاجیاکان، ئێسک وپروسکی 8 هەزار بارزانی و کوردە فەیلییەکان و ئەو تێکۆشەرانەن کە لە زیندانەکانی کوردستان و موسڵ و #ئەبوغریب# و #نوگرە سەلمان# دوای گولە باران کردنیان تەرمەکانیان بێسەروشوێن کردن. دەبوایە دەسەڵاتی کورد لەسەر بەرنامە و نەخشەیەکی وردی زانستی دوای سوود وەرگرتن لە ئەزموونی جینۆسایدکردنی ئەرمەنییەکان و جوویەکانی هۆڵۆکۆست، بەراوێژ بە پسپۆڕانی بوارە جیاجیاکان، بە بەشداری نوێنەری نەتە و یەگرتووەکان، ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و پزیشکی پسپۆڕی بواری دادوەری، بە ئامیری نوێی پزیشکی تەکنەلۆژیای نوێوە، گۆرەکان هەڵبدەنەوە، لیکۆڵینە وەی زانستی ورد و چریان لە هەموو بوارەکان دا لەسەر بکردایە بۆ ئەوەی جۆری کوشتنەکانیان بۆ هەموو دنیا دەربکەوێت، لەسەر ئەنجامی ئەو توێژینەوانەوە سەدام و عەلی حەسەن مەجید و هەموو جەلادەکانی تر ڕووبە ڕووی دادگا بکرانایە تەوە، لە مەراسیمێکی گەورە و پر لە شکۆمەندی بەربڵاو دا ئەو گۆڕە ونانە لە جەبەل حە مرین ی سنووری سرووشتی جوگرافیای هەرێمی کوردستان لە سایەی مۆنۆمێنتێکی گەوەرە بە قەد قەبارەی جینۆسایدەکە بە خاکی جەبەل جەمرین بسپێرایە، پارێزگاریان لەو هێما شکۆمەندە و لە سنووری کوردستان بکردایە، نەک گۆرە بەکۆمەڵەکانی جەبەل #حەمرین# و ناوەڕاست و خواروی ئێراق بهێننەوە بۆ #چەمچەماڵ# و گوندی دێبنەی شارەدێی ڕزگاری و دوکان و ناوچە کانی تر، بۆ ئەوەی لەسەراپا هەرێمی کوردستان دا تەنیا یەک مۆنۆمێنتی گۆری ئەنفال هەبێت، بە هەموو دنیای بسەلمێنین ئەمە سنوورمانە و مۆنۆمێنتی جینۆسایدمانە، کورد بە ئێسکو پروسک و ڕووباری خوینی شەهیدەکانی، باڵای[ جەبەل حەمرین ] ی سنووری جوگرافیای کوردسیانیان سوور کردووە، کالی نەکەینەوە، ئەو سنوورە بکەین بە هێمای جینۆسایدی کورد، کورد، جارێکی تر کورد ئەنفال نەکرێتەوە.
#عەبدوڵڵا کەریم مەحمود#
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 9,940 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!