بەشی #کرماشان#- سەرۆکی ڕێکخراوی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگای کرماشان دەڵێت: لە سەرەتای ئەوساڵەوە تا ئێستا 645 هەزار و 200 تۆن #گەنم# لە #جووتیار#انی پارێزگا کڕدراوە.
خەسرەو شەهبازی لە لێدوانێک لەگەڵ هەواڵنێری کوردپرێس ڕایگەیاند لە سەرەتای ئەوساڵەوە تاوەکوو ئێستا 645 هەزار و 200 تۆن گەنم لە جووتیارانی کرماشانی کڕدراوە و ئەمەش لە حاڵێکدایە لە ڕوانگەی باران بارینەوە ساڵێکی دەگمەنمان بە خۆوە بینی و زۆر کەم باران بوو بەڵام بە هەوڵ و ڕێنوماییەکانی هاوکارانی ئەم ڕێکخراوەیە و هاوکاریی وەرزێران و جووتیارانی پارێزگا بەرهەمی بەرچاومان لەچاو بارینەکان هەبوو بەتایبەت لە بەشی بەرئاودا.
ناوبراو زیادی کرد پارێزگای کرماشان لە بەشی گەنمدا لە پلەی پێنجی وڵات بوو کە ئەوساڵ پلەیێک هاتە سەرەوە و پلەی چواری وڵاتی مسۆگەر کرد و ئەمەش واتا جێگیر بوونی بەرهەمی گەنم لە پارێزگا. دیارە بۆ گەیشتن بەم خاڵە هەوڵی زۆر دراوە و 300 پسپۆڕی کشتوکاڵ لە ناوەندەکانی خزمەتگوزاری ئامادە بوون و 70 ئێکیپیش کاریان چاوەدێری بەسەر کێڵگە و مەزراکاندا بووە.
سەرۆکی جیهادی کشتوکاڵی پارێزگا باسی لەوە کرد ئەوساڵ 70 ناوەندی کڕینی گەنم لە پارێزگادا چالاک بوونە و دەفرایەتیی سیلۆکانی پارێزگا یەک ملیۆن و 200 هەزار تۆن گەنمە کە لە ئێستادا یەک ملیۆن و 780 هەزار تۆن گەنمی یەدەگیان تێدایە.
شەهبازی لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد لە ئێستادا 360 ملیار تمەن پارەی جووتیاران لەلای دەوڵەت ماوە و بە گشتی سەتا 57ی جووتیارانی پارێزگا پارەی گەنمی خۆیان وەرگرتووە.[1]
08-09-2017