دواڕۆژ، هانا چۆمانی
#وەزارەتی دارایی# حکومەتی هەرێم نوێترین ڕێنمایی بۆ سەرپەرشتیارانی خوێندنگەکانی دەرەوەی شار دەردەکات و بڕی پارەی یەک لەسەر سێی پارەی سەرپەرشتیاران دەبڕێت.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆکی #یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان# بە دواڕۆژی ڕاگەیاند نوێترین ڕێنمایی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم، بۆ چۆنیەتی خەرجکردنی پارەی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بۆ ناوەوە و دەرەوەی شارەکان دیاریکراوە، بەپێی ڕێنماییەکەش پارەی سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی سەدا 70 کەمدەبێتەوە.
دەشڵێت بەپێی بریارەیەکەی وەزارەتی دارایی لەکۆی سێ خوێندنگای دەرەوەی شار، تەنیا یەک خوێندنگایان بۆ هەژمار دەکرێت واتا لەکۆی 10 خوێندنگا تەنیا 3 خوێندنگا واتا بری پارەی لە سەدا 30 پێدەدرێت بە بەراورد بەکاتی پێش پاشەکەوتی موچە.
دەشڵێت ئەو دەرمالەیە زۆر کەمە بەشی کرێی هاتوچۆی ئەو مامۆستایانەش ناکات.
رونێشیکردەوە کرێی سەرپەرشتی بەپێی ناوچەکان و دوور و نزیکیی لەسەنتەری شار و قەزاکان جیاوازە، بۆیە ناتوانن برە پارەکە بە دیاریکراوی بزانن، بەلام کەمکردنەوەکە یەک لەسەر سێیە.
پێشتر وەزارەتی دارایی بڕیاری دابوو مانگانە بڕی 75 هەزار دینار بۆ سەرپەرشتیارانی ناوخۆی شارەکان خەرجبکات کە بەردەوام دەبوو ڕۆژانە سەردانی خوێندگاکان بکەن.[1]
11-09-2017