لەدوای ڕزگارکردنەوەی پارێزگای #نەینەوا#، تەرمی زیاتر لە 2 هەزار و 600 کەس لە ژێر بینا ڕوخاوەکانی #موسڵ#دا هەڵگیراونەتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی نەینەوا ڕایگەیاندووە، لە دوای ڕزگارکردنەوەی شاری موسڵ لە تیرۆریستانی #داعش#، تا ئێستا ناوەندە تەندروستییەکان و پزیشکی دادوەری لە موسڵ تەرمی 2 هەزار و 650 کەسیان پێگەیشتووە کە لە ژێر بینا ڕووخاوەکانی خۆرئاوای موسڵ بەتایبەت ناوچەی موسڵی کۆن هەڵگیراونەتەوە. [1]
11-09-2017