$باکووری کوردستان$
- سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کۆنیای تورکیا، هێرش کرایە سەر ئەندامان و بەڕێوەبەرانی #هەدەپە# لەلایەن پۆلیسەوە و ژمارەیەک لەو کەسانە دەستگیرکران. بەگوێرەی زانیارییەکان 11 کەس دەستگیرکراون و گوازراونەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی کۆنیا.[1]
- ژان کلۆد یۆنکێر، سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا ڕایگەیاند، کە ئەندامبوونی تورکیا لەناو #یەکێتی ئەوروپا#دا مەحاڵە.[5]
$باشووری کوردستان$
- وتەبێژی #وەزارەتی پێشمەرگە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت، هیچ هێزێک ناتوانێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان ڕێگری بکات لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم.[2]
- ڕێکخەری ژووری هەڵبژاردنی #بزوتنەوەی گۆڕان# ڕایدەگەیەنێت، گۆڕان ئاشکراکردنی هەڵوێستی خۆی جێدەهێڵێت بۆ کۆبوونەوەی ناوخۆی و تاووتوێکردنی دەرەنجامی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ پارتی و یەکێتی.[1]
- بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کۆگایەکی کەلوپەلی کارەبایی لە #هەولێر# گڕیگرت و بەوهۆیەوە زیانی یەک ملیۆن دۆلار بەر خاوەنی کۆگاکە کەوت.[2]
- #دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ#، وەزیری #ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن# لە هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند کە بەپێی خەمڵاندنی ئەوان بۆ ئەو زیانانەی بەهۆی شەڕی #داعش#ەوە بەر هەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان کەوتووە، زیانی 650 ملیۆن دۆلار لە ژێرخان و دامودەزگای ئەو ناوچانە کەوتووە.[3]
- ڕاگەیاندنەکانی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# دەستیان بە بانگەشەی بەڵێ بۆ #ڕیفراندۆم# کرد.[4]
- وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی بڕیاری ڕەتکردنەوەی تەواوەتی ڕیفراندۆمی هەرێم دراوە.[5]
- ئەمرۆ دوای ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەک لەبارەی پرسی ڕیفراندۆمەوە، ئەنجومەنی پارێزگاکە هاوشێوەی دیالە ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی لە پارێزگاکەیان ڕەتکردەوە..[5]
- برێت مەکگۆرک، نوێنەری سەرۆکی ئەمریکا لە هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، گەیشتە سلێمانی و لە #دەباشان# لەگەڵ #هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد#، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی کۆبووەوە. دوای کۆبوونەوەکەش بەرەو گردی #زەرگەتە# بەڕێکەوت و لەگەڵ #عومەری سەید عەلی#، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوووەوە، دوای کۆبوونەوەکەش سەردانی هەولێر دەکات.[3]
- بەڕێوەبەرایەتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی بە هاوکاری وەهاب ئەحمەد (تاقانەی #ئەنفال#) پێشانگایەکی دۆکیومێنتاریی تایبەتی ژنە ئەنفالکراوەکانی گەرمیان بۆ #سمکۆ سابیر# چالاک لە بواری ئەنفال و جینۆساید، کردەوە.[1]
- لە شاری سلێمانی پەردە لەسەر پەیکەری شەهید #عەولە سیس# لادرا.[5]
- #ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان# ئیدانەی بڕیارەکەی پەرلەمانی عیراق دەکات بۆ ڕەتکردنەوەی بڕیاری ڕیفراندۆمی هەرێمی کوردستان و داوای هەڵوێستیش لەکۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات.[5]
- #ڕابون مەعروف#، پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان دوو ڕێگە دەخاتە بەردەم #بزووتنەوەی گۆڕان# و #کۆمەڵی ئیسلام# و دەشڵێت پێویستە گۆڕان و کۆمەڵ لە حکومەت بکشێنەوە و گۆڕان ڕێکەوتنەکەی لەگەڵ یەکێتی هەڵوەشێنێتەوە یان هەڵیپەسێرێت!.[6]
$رۆژئاوای کوردستان$
- ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی ڕایگەیاند، کە چەتەکانی #داعش# لە شاری ئیدلبەوە دەچنە تورکیا و لەوێشەوە بەرەو وڵاتەکانی خۆیان دەچنەوە.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، هێرشێکی خۆکوژی داعش-یان لەشەڕی دەورووبەری نەخۆشخانەی نیشتمانی، و باخی ڕەشید، لە ڕەققە تێکشکاندووە، و 33 چەکدار کوژراون و 5 شەڕڤان شەهیدبوون.[4]
- شەڕڤانانی یەکینەکانی ژنانی شەنگال- #یەژەشە#، کە بەشداری ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەقە بوون، ئاڵای یەژەشەیان لە ناوەڕاستی ڕەقەدا هەڵکرد، کە چەتەکانی داعش بە پایتەختی خۆیان ناویان دەبرد.[1]
- شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی #گەردەلوولی جزیرە# لە قۆڵی ئەبو فاس-ەوە 60 کیلۆمەتر و لە قۆڵی ئەبو خەشابەوە 40 کیلۆمەتر پێشڕەوییان کرد.[1]