لێدوانێک لە وتەبێژی فەرمیی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانەوە
سەرۆکایەتیی هەرێمی کورستان زۆر بە توندی بڕیاری ئەنجوومەنی نوینەرانی عێراق بۆ لادانی بەڕێز دکتۆر #نەجمەدین کەریم# لە پۆستی پارێزگاری #کەرکووک#، ڕەت دەکاتەوە.
بەم هەنگاوەی پەرلەمانی عێراق، جارێکی دیکە شکستی شەراکەت و پێشێلکردنی دەستوور و نەهێشتنی بنەماکانی تەوافوق و گەڕانەوە بۆ زۆرینە و کەمینە دووپات کرایەوە.
گەلی کوردستان بەگشتی و جەماوەری پارێزگای کەرکووک بەهیچ شێوەیەک پابەندی ئەم بڕیارەی پەرلەمانی عێراق نابن، بەڕێز نەجمەدین کەریم لە پەرلەمانی عێراقەوە متمانەی پی نەدراوە تا لێی وەربگرنەوە. پارێزگاری کەرکووک بە هەڵبژاردن و لە ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک متمانەی وەرگرتووە و خەڵکی کەرکووک خاوەنی ئەو بڕیارەن نەک پەرلەمانی عێراق.
14-09-2017