لە باکووری کوردستان و تورکیا نزیکەی 10 هەزار بەڕێوەبەر و پەرلەمانتار و چالاکڤان و ڕۆژنامەڤانی پارتی دیموکراتی گەلان #هەدەپە# و پارتی هەرێمە دیموکراتەکان DBP لە زینداندان.
ژمارەیەکی بەرچاویش بۆ ئەوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیرنەکرێن ڕوویان لە وڵاتانی ئەوروپی کردووە.
لە ناو ئەو کەسانەی کە تورکیایان بەجێهێشتووە سیاسەتڤانانی بەناوبانگی وەک خەتیب دیجلە و فەیسەل ساریلدز و توغبا هەزەر هەن.
هەدەپەش دەڵی حکومەت دوو ڕێگای بۆ ئەوان داناوە یان زیندانیکردن یان ڕاگواستن.[1]
#15-09-2017#