بەبۆنەی هاتنی ساڵی 1439 ی کۆچیەوە، ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی موسوڵمانانی جیهان بە گشتیی و موسوڵمانان و گەلی کوردستان بە تایبەتی دەکات
بسم الله الرحمن الرحیم
إِلَّا تَنْصُرُوهُ فَقَدْ نَصَرَهُ اللَّهُ إِذْ أَخْرَجَهُ الَّذِينَ کَفَرُوا ثَانِيَ اثْنَيْنِ إِذْ هُمَا فِي الْغَارِ إِذْ يَقُولُ لِصَاحِبِهِ لَا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ۖ فَأَنْزَلَ اللَّهُ سَکِينَتَهُ عَلَيْهِ ۆأَيَّدَهُ بِجُنُودٍ لَمْ تَرَوْهَا ۆجَعَلَ کَلِمَةَ الَّذِينَ کَفَرُوا السُّفْلَیٰ ۗ ۆکَلِمَةُ اللَّهِ هِيَ الْعُلْيَا ۗ ۆاللَّهُ عَزِيزٌ حَکِيمٌ
بەبۆنەی هاتنی ساڵی 1439 ی کۆچیەوە، پیرۆزبایی گەرم پێشکەشی موسوڵمانانی جیهان بە گشتیی و موسوڵمانان و گەلی کوردستان بە تایبەتی دەکەین، لەخوای باڵادەست دەخوازین بیکاتە ساڵی بەدەستهێنانی هێواو ئاواتە گەوره و لە مێژینەکانی گەلەکەمان، بە تایبەتی گەڕانەوەی سەقامگیریی سیاسیی و کۆمەڵایەتیی و یەکڕیزیی نیشتمانیی.
کۆچی پێغەمبەری سەروەرمان (صلی الله علیه وسلم) لە مەککەوە بۆ مەدینە، هەڵاتنی ڕۆژێکی نوێ بوو، بۆ ئەوەی مرۆڤایەتیی لە تاریکیی گومڕایی ببات بەره و ڕووناکیی و ئازادیی و ڕزگاربوون لە کۆت و زنجیرەکان، هەروەکو خوای گەورەش ئه و پێناسەیەی بۆ ئه و نازدارە کردووە (الَّذِينَ يَتَّبِعُونَ الرَّسُولَ النَّبِيَّ الْأُمِّيَّ الَّذِي يَجِدُونَهُ مَکْتُوبًا عِنْدَهُمْ فِي التَّوْرَاةِ ۆالْإِنْجِيلِ يَأْمُرُهُمْ بِالْمَعْرُوفِ ۆيَنْهَاهُمْ عَنِ الْمُنْکَرِ ۆيُحِلُّ لَهُمُ الطَّيِّبَاتِ ۆيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ ۆيَضَعُ عَنْهُمْ إِصْرَهُمْ ۆالْأَغْلَالَ الَّتِي کَانَتْ عَلَيْهِمْ ۚ فَالَّذِينَ آمَنُوا بِهِ ۆعَزَّرُوهُ ۆنَصَرُوهُ ۆاتَّبَعُوا النُّورَ الَّذِي أُنْزِلَ مَعَهُ ۙ أُولَٰئِکَ هُمُ الْمُفْلِحُونَ).
ئه و پێغەمبەرە نازدارە ڕەحمەت بوو بۆ هەموو جیهانیان و لەسەر بنەمای مرۆڤایەتیی دادگەریی چەسپاند هەروەکو خودا دەفەرموێت (و لقد کرمنا بنی آدم)، نەک لەسەر بنەمای ئایدیۆلۆژیی و جیاکاریی، هەروەکو دەفەرموێت (لا إکراه فی الدین) یا دەفەرموێت (فمن شاء فالیؤمن و من شاء فالیکفر)، ڕێبازی تێکۆشانەکەشی بۆ چەسپاندنی دادگەریی بەرفراوانی کۆمەڵایەتی بوو (إِنَّ اللَّهَ يَأْمُرُ بِالْعَدْلِ ۆالْإِحْسَانِ ۆإِيتَاءِ ذِي الْقُرْبَیٰ ۆيَنْهَیٰ عَنِ الْفَحْشَاءِ ۆالْمُنْکَرِ ۆالْبَغْيِ ۚ يَعِظُکُمْ لَعَلَّکُمْ تَذَکَّرُونَ) هەربۆیە چەوساوەکان لە ڕیزی پێشەوەی خەباتەکەیدا بوون، بوونە گەوره و سەرداری مرۆڤایەتیی، کە بە خەونیش لە مێژووی مرۆڤایەتیدا ڕووداوی له و شێوەیە ڕووی نەدابوو.
کۆچی پێغەمبەری نازدار لە مەککەوە بۆ مەدینە، گۆڕانکارییەکی گەورەی سیاسیی بوو کە تا ئه و کاتە جیهان دیاردەی له و شێوەیەی نەدیبوو، ئەوە بوو بۆ یەکەمین جار لە مێژووی مرۆڤایەتیدا یەکەمین دەستووری مەدەنیی و شارستانیی نوسراو لە نێوان موسوڵمانان و جولەکه و بێباوەڕانی هاوپەیمانیاندا ئەرک و مافی هەموانی بەرانبەر نیشتمان و قەوارەی نوێ دیاریی کردبوو، هەموانیش بە سەرکردایەتیی ئه و سەردارەی مرۆڤایەتیی ڕازیی بوون و ئامادەی قوربانیدان بوون.
لە ئەمڕۆدا کە جیهانی ئیسلامیی بە گشتیی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتیی تووشی قەیرانی پێشێلکاریی دەستووریی بوونەتەوە و نەهامەتی یەخەی گرتوون و لە بەرانبەر گەلان و وڵاتانی تردا بێهێزو ناکارامەن و قورسایی خۆیان لەنێو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیدا لەدەستداوە، ئەم بۆنە پیرۆزە باشترین بیرخەرەوەیە بۆ ئەوەی هەموان بگەڕێنەوە بۆ یاسا سەروەریی و بەوە هەموان وەکو یەک لەبەردەمی یاسادا مافیان هەبێت و ئەرکەکانیان جێبەجێ بکەن، هەر ئەوەشە زامنی پێشکەوتن و بەدەستهێنانی دەسکەوتی گەورە.
جارێکی تر پیرۆز بێت ئەم بۆنە شیرینە و خوای گەورە بیکاتە مایەی خێر و سەرکەوتنمان...
ئەنجومەنی سیاسیی
#کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان#
20-09-2017