پاش سەڵاو :
بەندە وەک ئەوەی 50 ساڵی تەمەنم لە سیاسەتدا گوزەرکردوە کە نیو سەدەی ڕێکە،ئەم پەیامە دڵسۆزانەیەت ئاراستە دەکەم هیوادارم گوێی لێبگریت.
دەزانم هەڵبژاردنی تورکیا ساڵێک و هەندێکی ماوە بەڕێزتان بە ووریاییەوە مامەڵە دەکەن بە تایبەت لەگەڵ ڕیفراندۆم و دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان نەک کاریگەری نەگەتیڤی هەبێت لەسەرتان.
بەڵام ڕاستیەک هەیە دەبێت بەڕێزتان بیزانن ئەم مافە مافێکی شەرعی و قانونی کوردستانە دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی هەبێت و ئیوەی بەرێزیش مامەڵە لەگەڵیدا بکەن، چونکە لە بەرژەوەندی تورکیا و دەوڵەتی کوردستانە لە بواری سیاسی و ستراتیجی و ئابوری و کۆمەڵایەتی.
بەڕێزتان و حزبەکەتان لە ساڵی 2002 وە هەنگاوی باشتان ناوە بۆ کرانەوە بۆ مامەڵە لە گەڵ کوردستان لە شمال العراق وە بوین بە کوردستان و بۆ یەکەمین جاریش ئاڵای کوردستان لە پشتی سەرۆکی هەرێمەوە هەڵکرا.
جا هیوادارم ئەگەر پاڵپشتیی ئەم دەوڵەتەش نەکەن موعارز نەبن و به دانايی مامه له بکه ن.. بەتایبەت کە سبەی دانیشتنی ئەمنی قەومی تورکیایە هەنگاو گەلێک نەنێن پاشەکشە بێت لە هەنگاوەکانی پیشووتان و دەوڵەتی کوردستانیش له داهاتودا ڕۆڵی گەورەی دەبێت لە چارەسەری کێشەی کورد لە تورکیا.
بە پێچەوانەوە نەیاران و ناحەزانی ئێوە دەتانخەنە ناو ستارتیجییک کە بە دیدی ئێمە لە بەرژەوەندی ووڵاتەکەتان نابێت.
ألا هل بلغت اللهم فاشهد
دکتۆر محمد بازیانی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای بزاڤی چاکسازی و گەشە
هەولێر
21-09-2017