درووشمی (یان #کەرکووک# و خانەقین، یان تاماوین ئەجەنگین)تان لەبیرە؟
ئەوە درووشمی بەرێز جەنابی #مام جەلال# تاڵەبانی، سکرتێری گشتی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#ە بۆ سەربەخۆیی کەرکووک و گەڕانەوەی ئەوشارە ئازیزە بۆ سەر هەرێمی کوردستان، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ڕیفراندۆم و سەربەخۆبوونی کوردستان بەبێ کەرکووک و ناوچەکانی تر هیچ مانایەکی نییە، بەتایبەت لە ئەمرۆدا کە بەپڕۆسەیەکی میللی جەماوەری خەڵکی ئەوشارە دوور لە شەڕ و ئاژاوە چارەنووسی خۆی بەئاشتی دیاری ئەکات.
لەبەرئەوە پێویستە هەموو ئەوسەرکردانەی خۆیان بەدەرچووی قوتابخانەی جەنابی مام جەلال ئەزانن لەژێر هیچ پاساوێکدا کەرکووک لە پرۆسە میللییەکەی 9/25 دوورنەخەنەوە، بەڵکو سووربن لە بەدیهێنانی درووشی مامیان (یان کەرکووک وخانەقین، یان تاماوین ئەجەنگین) بەڵام بەشیوەیەکی ئاشتیانە، لەبەرئەوە ئەرکی ئەو سەرکردانە و سەرجەم دلسۆزانی کوردستانە لە 24کاتژمێری داهاتوودا کەرکووک و کەرکووکییەکان لەدڵەڕاوکێ و دوودڵی دووربخەنەوە و ئۆقرەیی و ئاسودەیی دەروونی و ئارامی تیادا بەرجەستە بکەن، بۆئەوەی تاهەتایە کۆتایی بە سیاسەتی بە عەرەبکردن و ڕاگواستن و شۆڤێنیەت بهێندرێت لەوشارە خۆشەویستە و، ئاهەنگی سەرکەوتن بگێرن.
دڵنیابن جگە لەو ئاراستەیە، هەربژاردەیەکی ترتان هەبێت یان پاشەکشە لەژێر هەرفشار و بیانوویەکدا لەدیاریکردنی مافی چارەی خۆنووسینی کەرکووک بکەن، مێژوو ڕەحمتان پێ ناکات، چونکە خەڵکی کوردستان دەزانێت سەرکەوتن یا پێچەوانەکەی بەڕێژەیەکی زۆر پەیوەندی بەبەرێزتانەوە هەیە.
فراکسیۆنی #بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان#
24-09-2017