دوای بەڕێوەچوونی پڕۆسەی دەنگدانی #ڕیفراندۆم# داوا لە هەموو هاووڵاتیانی کوردستان دەکەین لەکاتی دەربڕینی سۆز و شادیی خۆیان پابەندی فەرهەنگ و بەها بەرزەکانی گەلەکەمان بن.
خۆیان لە هەر جۆرە تەقەکردن و کردەوەی ناشارستانی و ئیستیفزازی و نایاسایی بپارێزن و ڕەچاوی ئارامیی شارەکان و ئاسوودەیی خەڵک بکەن.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان
25-09-2017