کێ گو بە کڵاوی دەپێوێت
ئيديۆمێکە بە کەسێکی بێ دەسەڵات و بێ توانا دەوترێت کە جێگەی مەترسی نيە و کەسيش پرسی لە هيچ پرسێک پێ ناکات، هەندێجار بە پياوێکی بەتەمەنيش دەگوترێت کە لەماڵەوە پەراوێز خرابێت لە کار وبارەکاندا، يان کەسێک خۆی لەکارێک هەڵبقورتێنێت و هيچيشی پێ نەکرێت و يان هەڕەشەش بکات خەڵکی پێی دەڵێن(کێ گو بە کڵاوی دەپيوێت).