تۆڕی شەمس بۆ چاودێری هەڵبژاردنەکان، ئەنجامی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆمی لە 818 بنکەی سەرتاسەری هەرێمی کوردستان و ناوچە جێناکۆکەکان بڵاوکردەوە.
بەپێی ئەنجامەکە، لەپارێزگای #هەولێر#، 25087 هەزار کەس بەبەڵی دەنگیان داوه و 1720 کەس بەنەخێر دەنگیان داوە،هەروەها لە #سلێمانی# 202972 کەس بەبەڵی دەنگیان داوه و 47227 بەنەخێر دەنگیانداوە، لە #دهۆک# 202972 کەس بەبەڵێ و هەروەها 2128 بەنەخێر دەنگیانداوە.
لەهەڵەبجە 29793 کەس بەبەڵی و 6430 بەنەخێر دەنگیانداوە، لەکەرکوک 17476 بەبەڵی و 355 بەنەخێر دەنگیانداوە، لە سەڵاحەدین 15321 بەبەڵی و 429 کەس بەنەخێر دەنگیانداوە، لەنەینەوا 48246 دەنگی بەڵێ و حەوت نەخێر بوونی هەبووە.
کۆی گشتی دەنگەکان، بەڵێ 546535 دەنگ (%90.4) بووە، نەخێر 28296 دەنگ (% 9.6) بووە.
دوێنێ پڕۆسەی دەنگدان بۆ ڕیفراندۆم بەڕێوەچوو، سەرەڕای دژایەتی و داوای بەغداو زۆرێک لەوڵاتانی جیهان بۆ ئەنجامنەدانی.[1]
26-09-2017