بەخزمە خزمە کردی بە قوزما
خزم وخوێش جێگەی متمانەيە و هەموو جۆرە ڕاسپاردەيەکی به و هۆيەوە لەلا دادەنرێت، هەندێجاريش ئه و خزمە ناتوانێت لە ئاستی ئه و ڕاسپاردەيە بێت و ناپاکی لێ دەکات، کەواتە ئه و ئيديۆمە بۆ کەسێک بەکاردەهێنرێت کە بەهۆی نزيکی و خزمايەتی توانيويەتی زوڵمێکت لێ بکات کە کەسيتر نەيتوانيووە ئه و ناحەقيەت بەرامبەر بکات.