دەڵێی دێڵە بە بايە
دێڵە بە با، کە بە با هات، بۆ دابينکردنی غەريزەکەی لە هيچ گۆرێک ناپرسێت و هەر گۆرێک خورشتی غەريزەکەی دابمرکێنێتەوە کێشەی نيە، ئەمە لەلايەک لەلايەکيتريشەوە هيچ شەرم و ئەدەبێکيشی نيە بۆ کردنی ئه و کارە، کەواتە کەسێک بيەوێت داخوازی و داواکاری و پێويستيەکی خۆی بە بێ شەرمانە و بێ(حەيا)يانە دابين بکات پێی دەوترێت دەڵێی دێڵە بە بايە.