کچيان ناوی زێرينۆکە، بۆن گو لە ماڵيان دێت
بەتەوسەوە دەوترێت بۆ کچێک کەناوێکی گەورەی هەبێ لە گوزارشتکردن کەچی لە ڕاستيدا لەگەڵ ئه و ناوەی يەک نەگرتێتەوە، زێڕين بێت کەچی دەستی زێڕين نەبێت و هيچ جۆرە کابانيەکيش نەزانێت و نەتوانێت ماڵەکەشی بە خاوێنی ڕابگرێت و پيس و پۆخڵيش بێت دەوترێت کچيان ناوی زێڕينۆکە بۆن گو لەماڵيان دێت.