نه شيری حوشتر نه ديداری عەرەب
کورد نە حوشتری هەيە و نە سەليقەی عەرەبيشی هەيە لە قسەکردن و خواستن، ئەگەر حوشترێک بدەيتە دەست کوردێکەوە لەوانەيە پێويستی بەکاتێکی زۆر بێت تا بتوانێت چۆکی پێدابداتەوە و يخ بدات بۆ ئەمەش پێويستی بە عەتابە هەيە نه وەک حەيران تاوەکو بتوانيت سواری پشتی بيت چونکە ئاژەڵێکی بەرزە و بە خۆفرێدان ناتوانيت سواری ببيت ئەمە لەلايەک لە لايەکيتريشەوە ديدار و چاوپێکەوتنی عەرەب کۆمەڵێک داب ونەريتی کۆچەری و ڕەوەندی و بيابانی هەيە و توانيويەتی بيابان ڕام بکات بەپشو درێژی و جيڕه درێژی و زۆر سورە لەسەر خواست و داواکارييەکانی خۆی بۆيە کورد ئەگەر تاقەتی شتێکی نەبێت دەڵێت نە شيری حوشتر نە ديداری عەرەب. [1]
نەشیری حوشتر، نەدیداری عەرەب.
پێشوان لەم بارەیەوە دەڵین: جارێک کابرایەکی عەرەب حوشترەوان بوو، گاگەلێک حوشتری هەبوو، لەبەر وشەکەساڵی هاتبووە مێرگێکی ئاوەدانی کوردستان، لەوێ هاوسێی جوتیارێکی کورد، ڕۆژێک منداڵی جوتیارەکە دەچێت جامێک شیر لە حوشترەوانەکە وەردەگرێت، ئیتر ئەوە بەس بوو بۆ ئەوەی هەموو ڕۆژێک حوشترەوان داوای شتێک لە جووتیارە کوردەکە بکات. بۆ کەسێک بەکاردێت کە بەردەوام بە داواکاری وەڕست بکات و وازنەیەنێت. [2] ڕێبوار جەمال سەگرمە