گۆلکی پيرە چێڵە
لەناو کوردان زۆر باسی ناسکی و منالکاری ئافرەت دەکرێت، بۆيە ژنان و کچان کەمتر حەز دەکەن لە تەمەن و ڕۆژی لە دايکبونيان بخەنە ڕوو، هێندێک جار کيژۆڵەيەک قەيرە بووە بەڵام دەڵێت لە دايکبونەکەم هەڵەيە و خۆی بە دەساڵان لە تەمەنی خۆی بچوکتر نيشان دەدات، ئينجا به و جۆرە کچانە دەوترێت(گۆلکی پيرە چێڵە).