بەڕێزان: م.س و سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانی کوردستانیەکێتیی نیشتمانی کوردستان.
خاتوو
هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدهێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و خانەوادەی بەڕێزی تاڵەبانی
بە بۆنەی کۆچی دوایی بەڕێز
مام جەلالمام جەلال، ڕابەری بە ئەزموون و سەرکردەی دیاری بزاڤی ڕزگاریخوازیی گەلی کوردستان، بەناوی خۆم و
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە جەنابتان و خۆمان و سەرجەم هاوڵاتیانی گەلی کوردستان لەسەرتاسەریی دونیا دەکەم.
نەخۆش کەوتن و کۆچی دوایی مام جەلال لەم ساتەوەختە هەستیارەی مێژوی گەلەکەمان، بۆشاییەکی گەورەی دیبلۆماسی و سیاسی لە گۆڕەپانی کوردستان و عێراق و ناوچەکە دروست کرد.
مام جەلال، لە ئەزموونی کاری دەوڵەتداریی و حیزبایەتیدا، ڕۆڵێکی هاوسەنگ و تەبا و لێکنزیککەرەوەی لایەن و بیروباوەڕە جیاوازەکانی دەبینی. لە کارکردنیدا لەگەڵ دۆست و نەیارەکانیدا، بە چاوێکی هاوسەنگ و بێلایەنانە مامەڵەی دەکرد. لەماوەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراقدا، لایەنە جیاوازەکان بە (کورد و عەرەب و تورکمان و شیعە و سونە) هەمویان مام جەلالیان بە هی خۆیان دەزانی، چونکە مام جەلال هەمویانی بە هاوەڵ و دۆستی خۆی دەزانی.
داواکارم لە خوای گەورە، ڕۆحی مام جەلال بە بەهەشتی بەرین شادبێت و سەبووریش بە هەمومان ببەخشێت.
انا لله و انا الیە ڕاجعون
د.
یوسف محەمەدیوسف محەمەد سادق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
03-10-2017