1. تەرمی خوالێخۆشبوو سەرۆک #مام جەلال# لە ڕۆژی هەینی #06-10-2017# کاژێر (10:30) بەیانی لەڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی #سلێمانی# دەگاتەوە کوردستان و دوای ئەنجامدانی مەراسیمی پێشوازی فەرمی، لە #دەباشان# لە سلێمانی بە خاکدەسپێردرێت.
2. ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە لە کاژێر (1) دوای نیوەڕۆ پرسە دەستپێدەکات لە شارەکانی کوردستان بەم شێوەیە:
سلێمانی / یاریگای سیروانی نوێ.
هەولیر / مزگەوتی جەلیل خەیات
کەرکووک / شوراوی مەکتەبی سیاسی
دهۆک / هۆڵی حاجی ئەحمەد
هەلەبجە / هۆلی تەربیە
گەرمیان / هۆلی سەردار جاف
خانەنقین / ساحەی مەلبەند
رانیە / هۆڵی مستەفا عەلی
کۆیە / تەکیەی تاڵەبانی
زاخۆ / هۆلی بێدار
سۆران / هۆڵی شەهید شەوکەت شێخ یەزدین
چەمچەمال / هۆڵی بۆنەکان/ شاکر فەتاح
3. لە گشت شوێنەکانی بەڕێوەچوونی پرسە، لیژنەیەک بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگار و سەرۆکی یەکە ئیدارییەکانی شارەکان پرسەکە بەڕێوەدەبەن و پێشوازی لە میوان و هاونیشتمانیان دەکەن.
05-10-2017