بە پێی یاسای #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#، گۆنگرەی دەبێت دوو ساڵ جارێک بەڕێوەبچێت. گۆنگرە سەرەکیترین ناوەندی بڕیاردان، دیاری کردن ڕێگاوڕەوشتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤە و هەڵبژاردنی شۆرای بەڕێوەبەری لە گۆنگرەدا دیاری دەکرێت.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە 9ی سپتامبری 2017 هەشتمین گۆنگرەی خۆی بست، گۆنگرە بە بەشداری کردنی ئەندامان لە کوردستان، ئۆرووپا و ئامریکا بەڕێوەچوو و مژارگەل و مۆناقشەی جۆراووجۆر هاتنە بەر باس و گفتوگۆ کە لە ئاکامدا چەند گۆڕانکاری لە ئەساسنامە و یاساکانی ئەم سازمانەدا کرا.
بەربڵاوکردنی چالاکی سازمان و هەوڵ بە مەبەستی پەرەپێدانی چالاکیەکان، خیراتر کردنی کار و بڵاوکردنەوەی هەواڵی مافی مرۆڤی، پەروەردە دانی مافی مرۆڤ، بایەخی تایبەت بە مافی ژنان و منداڵان، ژینگە و ئەو زیانانەی کە لە ژینگە کەوتوە، کۆڵبەران و… بەشێکی لە ئەو مژارانەی بوون کە کەوتنە بەر باس و گوفتۆگۆ و ئاڵوگۆڕی بیروڕا لە سەریان کرا.
پاش بیروڕا گۆڕانەوە و گەیشتن بە کۆدەنگی لە مەڕ ئەساسنامە و یاساکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەندامانی ئەم سازمانە لە نێوان پاڵێوراواندا شۆرای بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤیان هەڵبژارد.
ئەندامانی شۆرای بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پێکدهات لە 7 ئەندامی سەرەکی و 2 ئەندامی جێگر کە ناوەکانیان بەم شێوەیە:
ڕووناک زانا، لەیلی ڕەشیدی، قادر شیری، حەمید ئیبراهیمزادە، سەعید سەنەندجی، جەهانگیر عبدوڵاهی، عەدنان ڕەشیدی
ئەندامانی جێگر: ئێقباڵ مۆرادی و ئیسماعیل سانیار.
لە دانیشتن و کۆبوونەوەی شۆرای بەڕێوەبەری (ڕووناک زانا و جەهانگیر عەبدۆڵاهی) وەک هاوسەرۆکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەڵبژێردران.
شۆرای بەڕێوەبەری ئەندامانی کۆمیتەی کوردستان، ئۆرووپا، ڕاگەیاندن و چاپەمەنی (نوسەران و ورگێڕەران)، ئابووری و دیکەی کۆمیتەکان لە چوارچێوەی مافی مرۆڤ لەم کۆمەڵەیەدا دیاری کران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-10-2017