بە پێی ڕاپۆرتی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#: ڕۆژی یەکشەممە 19 خەرمانانی 1396 هەتاوی، ئۆتۆمبێلێکی کوردێک لە لایەن هێزە ئنتزامییەکان دەستڕێژی لێکرا و کەسانی ناو ئۆتۆمبێلەکە گیانیان لە دەستدا.
(فەرەج کەریمی) شۆفێری ئەو ئۆتۆمبیلە بوە کە بە هۆی ئەوەی گۆمانی گواستنەو لێکراوە لە ناوچەی (ماهیدەشت) سەر بە پارێزگای #کرماشان# لە لایەن هێزە ئنتزامییەکانەوە دەستڕێژی لێ دەکرێت و گیانی لەدەست دەدات.
هەروەها لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاسبکارێکیتر لە ناوچە (سنجابی) کرماشان تەقەی لێدەکرێت و گیانی لە دەست دەدات.
جێگای سەرنجە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا 4 #کۆڵبەر# و کاسبکاری کورد دەکوژرێن و بە پێی هەواڵەکان جگە لەکوژرارانی دوو کاسبکاری کرماشانی لە ڕێکەوتی 20ی خەرمانانی 96دا 2 کۆڵبەری دیکە لە ناوچەی سنووری لە نێوان بورلان-یارمق سەر بە شاری ماکۆ بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار بوون و تا ئێستا هیچ زانیاریەک لە چارەنوسیان لە بەر دەستا نیە.
شایانی باسە کە بە پێی ئامارەکانی ساڵی 95 ی هەتاوی 107 کۆڵبەر لە لایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کوژراو و بریندار کراون و 10 کۆڵبەری دیکە بە هۆی ڕووداوی سروشتیەوە گیانیان گیانیان لە دەستداوە و لە سەرتای ساڵی 96 هەتاوی تا ئێستا 61 کۆڵبەر کوژراو و بریندار کراون و 4 کۆڵبەریش لە ڕووداوێکی هەرسی بەفردا گیانیان لە دەستداوە.
بە هەمان شێوە لە 57 کارەساتی تەقینەوەی میندا لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، 12 کەس کوژراو و45 کەس بریندار بوون کە تەنها لە ساڵای 2017 میلادیدا بە هۆی تەقینەوەی مینەوە 7 کەس گیانیان لە دەستداوە و 27 کەس بریندار بوون کە 2 لەو بریندارانە 2 کەسیان گیانیان لە دەستداوە و 3ێی دیکەیان منداڵن و ئەمە لە کاتێکدایە کە مەترسی تەقینەوەی مین لە 706250 هەکتار لە زەویوزاری ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا هەیە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
15-09-2017