$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، #فەرهاد هادی#، ڕۆژنامەنووس و سەرنووسەری هەفتەنامەی دەنگی کوردستان لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعات لە شوێنی کارەکەی دەسبەسەر کرا و ناوبراویان بۆ شوێنێکی نادیار گواستەوە.[5]
- هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتی ئێران لە جاددەی نێوان شاری #دیواندەرە# - #سەقز#، ماشینی هاووڵاتییەکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژ و لە ئاکامدا بوو بە هۆی بریندار بوونی دوو هاووڵاتیی کورد.[5]
- لە درێژەی تەقەی کردنی هێزەکانی حکوومەتی لە #کۆڵبەر#انی کورد، کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری #پیرانشار# پێکرا.[5]
- #ڕووناک ئاقایی# خەڵکی شاری #مەهاباد# پاش 15 ڕۆژ بە دانانی گرێوی 200 میلیۆن تمەنی لە زیندانی #ورمێ# ئازاد کرا. نێوبراو بە تۆمەتی بەرز کردنەوەی ئاڵای کوردستان لە شایی و خۆشی هاووڵاتییانی کورد لە پرۆسەی سەرکەوتنی #ڕێفراندۆم# بۆ سەربەخۆیی کوردستان دەسبەسەر کرابوو.[5]
$باشووری کوردستان$
- وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی بڕیارە نوێیەکانی ئەنجومەنی ئاسایشی عێراق ڕادەگەیەنێت، بڕیارو سزاکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر هەرێمی کوردستان شتێکی تازە نین و پێدەچێت بڕیاری تری بەدواوە بێت، بۆیە بەلای حکومەتی هەرێم بڕیارەکان نایاسایی و نادەستوورین.[1]
- پرسە بۆ کۆچی دوایی #مام جەلال# لە پەرلەمانی کوردستان لە شاری #هەولێر# بەڕێوەدەچێت.[2]
- بینالی یەڵدرم لە وتارێکیدا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانتارانی پارتی داد و گەشەپێدان (#ئەکەپە#) وتی پرۆسەی مەشقپێکردنی هێزەکانی پێشمەرگەمان ڕاگرتووەو داواش دەکەین ئەنجامی #ڕیفراندۆم# هەڵبوەشێنرێتەوە.[1]
- نووسەر و گەڕیدەی بەناوبانگ #کەریم زەند# لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.[2]
- ڕۆسنەفتی ڕووسی ڕایدەگەیەنێت، هیچ لایەنێک نابێتە کۆسپ لەبەردەمماندا، بەڵکو ئامادەکاری دەکەین بۆ دەستپێکردنی کارەکانمان لە هەرێمی کوردستان، هاوکات سەرۆکی لیژنەی #نەوت# و وزە لە پەرلەمانی عێراق و ئەندامێکی لیژنەی سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنن، ئەگەر عێراق ڕێگربێت لە هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، دەتوانرێت لەدادگا نێودەوڵەتییەکان سکاڵای لەسەر تۆمار بکرێت.[1]
- گوتەبێژی فراکسیۆنی پ#ارتی دیموکراتی کوردستان# لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو حکومەت و پەرلەمانی عێراق پێداچوونەوە بە بڕیارەکانیان دژی هەرێمی کوردستان نەکەن، فراکسیۆنەکەیان ناگەڕێتەوە بەغدا.[3]
- بە تۆمەتی ئەندام بوون و هاوکاریکردنی چەتەکانی داعش، هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانی پێشمەرگە لە #کەرکووک#، 1300 کەسیان دەستگیرکردووە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: لەناو دەستگیرکراوان کەسە نزیکەکانی ئەمیرەکانی چەتەکانی داعش هەیە.[4]
- ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە# ڕايدەگەیەنێت، حکومەتی تورکیا هیچ هاوکارییەکی هێزەکانی پێشمەرگەی نەکردووە تاوەکو ڕایبگرێت، دەشڵێت، تورکیا هاوکاری هێزەکانی ئەسیل و ئوسامە نوجەیفی کردووە نەک پێشمەرگە.[1]
$رۆژئاوای کوردستان$
- شەوی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە لە ئۆپراسیۆنێکی تایبەتدا بە دەیان کەس لە زیندانەکانی #داعش# لە ڕەققه ڕزگارکران کە ناوی چەندین کوردیشی تێدایە، ئەمینداری گشتی #وەزارەتی پێشمەرگە#ش دەڵێت دەبێت ئه و ناوانە لەگەڵ لیستی خۆمان بەراورد بکەین، بۆ ئەوەی بزانین ئایا پێشمەرگە دیلەکانی تێدا هەن یان نا.[1]