سەرچاوەیەکی بەرپرس لە کۆمپانیای #ئاسیاسێڵ#ەوە ڕایگەیاند:
· کاری کۆمپانیاکانی مۆبایل بەپێی یاسا لەلایەن کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی (هیئە الإعلام و الإتصالات)ەوە رێکدەخرێت کە بە (CMC) ناسراوه.
·مۆڵەتی کارکردن لەلایەن کۆمسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندنی عێراقی دراوەتە ئەو سێ کۆمپانیایە لەسەر ئاستی عێراق بەپێی کێبڕکێیەکی ئازاد بۆ هەموو لایەنەکان، بە سەرپەرشتی لیژنەیەکی باڵای وەزاریی وچەند کۆمپانیایەکی ڕاویژکاریی جیهانی تایبەتمەند لەو بوارەدا. ئاسیاسێڵ یەکێکە لەو کۆمپانیایانە کە هەڵدەسێت بە دانی باجی داهات بە دەستەی گشتی باجەکان. ئاسیاسێڵ تا ئێستا نزیکەی پێنج تریلیۆن دیناری داوە بە دەوڵەت وەکو کرێی مۆڵەت وهەموو جۆرەکانی باج وبڕەپارەی فەرمی تر.
· ئاسیاسێڵ کۆمپانیایەکی عێراقیە کە لای تۆرمارکەری کۆمپانیاکان لە بەغداد تۆمارکراوە.
· ئاسیاسێڵ نوسینگەی سەرەکی لە سەرتاسەری وڵاتدا هەیە کە گەورەترینیان لە بەغدادی پایتەختە لەبەر ئەوەی کە گەورەترین تۆڕ و زۆرترین ژمارەی بەشداربوانی لەوێیە.
· خزمەتگوزارییەکانی ئاسیاسێڵ سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دەگرێتەوە.
· ئاسیاسێڵ کارمەندەکانی لە سەرجەم چین و توێژ و پێکهاتەکانی عێراقەوە هاتوون کە هەموومان وەکو تیمێک و بە گیانی یەک تیمەوە کاردەکەین.
· ئاسیاسێڵ چیرۆکێکی سەرکەوتنە بۆ سەرجەم وڵاتی عێراق وهەمیشە لە خزمەتی سەرجەم بەشداربوەکانیدا بووە.
· ژمارەی بەشداربوانی ئاسیاسێڵ گەیشتوەتە زیاتر لە 12 ملیۆن بەشداربوو کە لە سەرتاسەری عێراقدان.
· ئاسیاسێڵ پابەندی سەرجەم ئەو یاسا و بڕیارانەیە کە لایەنە حکومیە پەیوەندیدارەکان دەریدەکەن بەپێی یاسا.
10-10-2017