کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,108
وێنە
  123,491
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,949
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
یاداشتی‌ پێشێلکاریی هەنگاوەکانی هەڵبژاردن ئاڕاستەی‌ پەرلەمان و کۆمسیۆن دەکرێت
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا، بووەتە کوردستانی گەورە! لە هەموو لایەک و شێوەزمانێکی کوردستان ئەرشیڤوان و هاوکاری هەیە.
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English1
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
یاداشتی‌ پێشێلکاریی هەنگاوەکانی هەڵبژاردن ئاڕاستەی‌ پەرلەمان و کۆمسیۆن دەکرێت
بەڵگەنامەکان

یاداشتی‌ پێشێلکاریی هەنگاوەکانی هەڵبژاردن ئاڕاستەی‌ پەرلەمان و کۆمسیۆن دەکرێت
بەڵگەنامەکان

بەڕێزان- سەرۆکایەتی #پەرلەمانی کوردستان#
فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی
بابەت- پێشێلکاریی هەنگاوەکانی هەڵبژاردن
لەرووی یاساییەوە ڕۆژی (6-11-2017) تەمەنی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێت، بۆیە پێویستبوو بەپێی یاسا بەلایەنی کەم بەر لە (60) ڕۆژ، واتە دوو مانگ بەر لەتەواوبوونی وادەی پەرلەمان، ئەوەبوو هەریەک لە بەرێزان (مەسعود بارزانی) بەناوی سەرۆکایەتی هەرێم لە ڕۆژی (8-6-2017) و (د.یوسف محمد) بە ناوی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە (29-5-2017) لە دوو نوسراوی جیادا داوایان لە کۆمسیۆن کرد ڕۆژی هەڵبژاردن دەستنیشانبکرێت، بەڵام بەهۆی دەسنیشان نەکردنی وادەی هەڵبژادن لەلایەن کۆمسیۆنەوە، هەر بەرێز بارزانی لە (19-7-2017)بە نوسراوێک بۆ کۆمسیۆن ڕۆژی (1-11-2017)ی دەستنیشانکرد و کۆمسیۆنیش لە ڕۆژی (14-8-2017) وەڵامیدایەوەو کە لەکاتی دیاریکراودا ئامادەن هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدەن. بەپێی یاسا دەبوایە تائێستا هەموو ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمان تەواو بوونایە و ئێستا بانگەشەی هەڵبژاردن دەستی پێبکردایە، بەڵام ئامادەکارییەکان لە وادەی یاسایی خۆیاندا نین. (جا هۆکارەکەی لەبەر سەرقاڵی کۆمسیۆنەوە بێت بە پرۆسەی ڕاپرسیەوە یا هەر هۆکارێکی تر).
ئەوەی تێبینی دەکرێت ئێوارەی ڕۆژی (4-10-2017) لە ماڵپەڕی کۆمسیۆن ڕاگەیاندنێک بەمێژووی (2-10-2017) بڵاوکراوەتەوەو تیایدا هاتووە:
1-ماوەی پێکهێنانی هاوپەیمانێتی نێوان لایەنە سیاسیەکان لە ڕێکەوتی (3-10-2017 تا 6-10-2017) دەبێت.
2-ماوەی پێشکەشکردنی کاندید بۆ پەرلەمانی کوردستان لەڕێکەوتی (9-10-2017 تا 13-10-2017) دەبێت.
3-هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ پەرلەمان لە (15-10-2017 تا 29-10-2017) دەبێت.
لەهەمان نوسراودا هاتووە کە: بەلەبەرچاوگرتنی کەمیی کات و ئەو وادانەی کە دیاریکراون جێگیرن و گۆڕانکارییان بەسەردا نایەت. جێگەی سەرنجە لەم بڕیارەدا یاسا شکێنی کراوەو پێوەرەکان لەبەرچاو نەگیراون، لێرەدا بەچەند خاڵێک دەیخەینەڕوو:
یەکەم: سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان:
1-پێشتر کۆمسیۆن پەیڕەوی ژمارە (1)ی ساڵی 2017 ی دەرکردووە بەناوی (پەیرەوی ئامادەکردن و نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و خستنەڕووی تانەکان بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان-عێراق) کە ئەمەش بەلای کەمەوە دوو مانگی پێویستە، لە خاڵی (1)ی بەشی چوارەمی هەمان پەیرەوەدا هاتووە کە دوای ئەوەی تۆماری دەنگدەران نوێ دەکرێتەوە و دەخرێتە ڕوو بەمەرجێک بەلایەنی کەمەوە(15) ڕۆژ بەر لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان بێت، بەپێی ئەمە دەبێت تا (14-10-2017) پرۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران تەواو بێت، ئەمە لەکاتێکدا کە تەنها (6) ڕۆژی ماوەو کۆمسیۆنیش هیچ ئامادەکارییەکی نەکردووەو تا ئێستا نە ڕایگەیاندووەو نە هیچ بنکەیەکی بۆ ئەم مەبەستە کردووەتەوە. بەپێی ئەمە لەوە دەچێت کۆمسیۆن خۆی لەو پەیرەوە بواردبێت کە هیچ کاتێکی بۆ دانەناوە، دیارە ئەمەش نایاساییە.
2-ماوەی پێکهێنانی هاوپەیمانیەتی کە (3 تا 6-10-2017)ی بۆ تەرخانکراوە، ئەم کاتە کەمەو جگە لەوەی خودی کۆمسیۆن ڕاگەیاندنەکەی ڕۆژێک درەنگتر بڵاوکردۆتەوە، ئەمەش کارێکی نایاساییە.
3-ماوەی پێشکەشکردنی کاندید (9 تا 13-10-2017) ی بۆ تەرخانکراوە، ئەمەش پێچەوانەی یاسایە، چونکە لە بڕگەی (2)ی مادەی (22)ی یاسای ژمارە (1)ی سالی 1992 ی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە: لیستی پاڵێوراوەکان لەماوەی (15) ڕۆژ لەبەرواری ڕاگەیاندنی وادەی هەڵبژاردن پێشکەش بە کۆمسیۆن دەکرێت و هەموو بەڵگەنامەیەکی پێوە دەلکێنرێ کە لەمادەی بیست و یەکەمدا داواکراون. ئەمە لەکاتێکدایە کە وادەی هەڵبژاردن لە (14-8-2017) لەلایەن کۆمسیۆنەوە ڕاگەیەنراوە، کە نەک (15) ڕۆژ بەلکو (56) ڕۆژی بەسەردا تێپەڕیوە. جگە لەمە تەنها ماوەی (5) ڕۆژ بۆ ئامادەکردن و پێشکەشکردنی لیستی ناوی کاندیدەکان دانراوە، ئەمەش کاتێکی کەمە و لەگەل هیچ ستانداردێکدا وێکنایەتەوە. جگە لەمە لە ماوەی تەنها یەک ڕۆژدا کۆمسیۆن کە تەنها ڕۆژی (14-10-2017)ی لەبەردەمە چۆن دەتوانێت لیستی نزیکەی (30) قەوارە سیاسی کە زۆرینەیان هەریەکەیان (100) کاندیدیان هەیەو لیستی کۆتاش کە هەریەکەی (5) کاندید لەخۆدەگرێت پێداچوونەوەو ڕاستاندنیان بۆ بکات؟ چونکە ڕۆژی (15-10-2017) بانگەشەی هەڵبژاردن دەست پێدەکات!
4-ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن (15 تا 29-10-2017) ی بۆ تەرخانکراوە، کە (14) ڕۆژ دەخایەنێت و ئەو ماوەیەش لەگەڵ پێوەرەکان وێک نایەتەوە.
5-لە ڕۆژی (15-10-2017) بە حیسابی کۆمسیۆن ڕاستاندنی لیستی کاندیدەکان تەواو دەبێت، تا کاتی هەڵبژاردن تەنها (15) ڕۆژ لەبەردەمدایە، کە ئەم کاتەش کەمە بۆ ئامادەکارییەکانی تایبەت بە چاپکردن و دابەشکردنی فۆرمەکانی پەیوەندیدار بە پرۆسەی هەلبژاردن و چاپکردنی کارتی دەنگدان (کە پێویستە کوالیتی بەرز بێت) و دابەشکردنیان بەسەر بنکەکاندا.
دووەم: هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم:
1-بەپێی ڕاگەیاندنی ژمارە (18)ی کۆمسیۆن کە لە 17-9-2017 دەرچووە، ماوەی تۆمارکردنی کاندید بۆ سەرۆکایەتی هەرێم تا (3-10-2017) درێژ کراوەتەوە، کە ئەمەش نایاساییە، چونکە لە بڕگەی یەکەمی مادەی حەوتەمی یاسای ژمارە (1)ی سالی 2005 ی سەرۆکایەتی هەرێمدا هاتووە: داوای خۆپاڵاوتن، لانی کەم، پێش (30) ڕۆژ لەوادەی هەڵبژاردندا پێشکەش بە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن کرابێت. بەڵام ئەم وادەیە کەمترە و (27) ڕۆژ دەکات نەک (30) ڕۆژ و نایاساییە.
2-تا کۆتایی هاتنی ئەم وادەیەش (3-10-2017) کاندیدێک خۆی تۆمار کردووە.
3-لە ڕاگەیاندنی ژمارە (22) کە بە مێژووی (2-10-2017) بڵاو کراوەتەوە باس لە هەڵبژاردنی سەرۆکی هەرێم و بانگەشەی هەڵبژاردن و ڕێکارەکانی نەکراوە. لەکاتێکدا هەردوو پرۆسە دەبێت هاوتەریب بەڕێوە بچن.
4-ئەگەر لەحاڵەتێکدا هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێت و سەرۆکایەتی هەرێم نەکرێت، پەرلەمانی نوێ‌ ناتوانێت دەست بەکار بێت، چونکە بەپێی بڕگەی (3) لە مادەی (10)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەبێت سەرۆکی هەرێم بانگهێشتیان بکات بۆ یەکەم کۆبوونەوەو لەبەردەمی سەرۆکی هەرێمدا سوێندی یاسایی بخۆن.
5-پەرلەمانی نوێ‌ ئەگەر هەڵبژێردرێت ناتوانێت یاساو بڕیار دەربکات، چونکە بەپێی بڕگەی (1) لە مادەی (10)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێویستی بە مەرسوم هەیە و کەسیش نابێت مەرسوم دەربکات.
6-پەرلەمانی نوێ‌ ئەگەر هەڵبژێردرێت ناتوانێت حکومەتی تازە پێکبهێنێت، چونکە بەپێی بڕگەی (12) و (13) لە مادەی (10)ی یاسای ژمارە (1)ی ساڵی 2005 ی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان پێویستە سەرۆک هەبێ مەرسوم دەربکات.
ئەنجام:
پێویستە ئەم ڕاستیە بخەینە ڕوو کە بۆ ئەوەی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد ئەنجام بدرێت و متمانە بۆ هاولاتیان بگەڕێتەوەو حزبەسیاسیەکانیش دان بە ئەنجامەکانیدا بنێن، زوو بە زوو ئەم هەنگاوانە بنرێن:
1-ستانداردە نێودەوڵەتیەکان لە هەڵبژاردندا لەبەرچاو بگیرێت و هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بەڕێوە ببرێت.
2-کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لەپەیڕەو و ڕێکارەکانیدا یاسا بەرکارەکان لەبەرچاو بگرێت و لێیان لانەدات.
3-کار بەیەک تۆماری دەنگدەرانی یەکگرتووی پاکژ بکرێت، کە لە ناوی دووبارەو مردوو ساختە پاک بکرێتەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان (ئەنجومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی تەندروستی و ناوخۆ و بازرگانی و پێشمەرگە و پلاندانان) مولزەم بکرێن بەوەی هاوکاری بکەن لە ئامادەکردن و پاک کردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا.
4-پێداویستیە مادی و مەعنەوییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دابین بکرێت، و بودجەی پێویستی بۆ تەرخان بکرێت.
5-زەمینەسازی بۆ متمانەی نێوان هێز و لایەنەکان لە پرۆسەی هەلبژاردندا دروستبکرێت لە پێناو سەرخستن و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی.
ئەگەر کۆمسیۆن ئەم کارانە نەکات، پێویستە لەلایەن پەرلەمانەوە لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت، ئەگەر ڕێگریش لەکارەکانی کراوە پێویستە کۆمسیۆن بیخاتە ڕوو و لایەنی کەمتەرخەم ئاشکرا بکات، هەر بۆیە داواکارین لەپێناو هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەردا هەموو هەولێک بخرێتە گەڕ بۆ دەرچونی هەرێمی کوردستان لەم بارودۆخە چەقبەستووەدا.
لەحالەتی نەبوونی وەلامدا وەک ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی ناچارین هەموو ڕێگەو فشارێکی مەدەنی بگرینەبەر و ڕای گشتیی ناوخۆ و دەرەوەشی لێ ئاگادار بکەینەوە.
لەگەل ڕێزدا
1--پەیمانگەی پەرەپێدانی یاسایی (ILDK)
2-ئینستتیوتی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپیێدان (PAY)
3-سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ (DHRD)
4-رێکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA)
5- ڕێکخراوی کوردستان بۆ هەموان (KEODD)
6- ڕیکخراوی ستۆپ بۆ دژە گەندەلی
7- پەیمانگای ناوین بۆ پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان
8- ڕێکخراوی کوردۆ زانست بۆ دیموکراسیەت و مافی مرۆڤ
9-رێکخراوی چاوی زانکۆ
10- ڕیکخراوی لیزا بۆ گەشەپێدانی مرۆیی
11-ریکخراوی ڕیکان بۆ ئامادە کردنی سە ڕکردە
12- ڕێکخراوی گەیاندن بۆ چالیەکیە دیموکرسیەکان و مافی مرۆڤ
13- ڕیکخراوی ڕونیا بۆ هوشیاری
14-تۆڕی لیدەر
15-پەیمانگەی کوردی بۆ دیالۆگ
16-رێکخراوی جوگرافیای گشتی کوردستان
17-ئینستتیۆتی برادۆست بۆ گەشەپێدان
18-رێکخراوی هەڵوێست
09-10-2017
ئەم بابەتە 7,856 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 6
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 09-10-2017 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 88%
88%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 13-10-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 7,856 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.187 چرکە!