$باکووری کوردستان$
- پارێزگای #بەدلیس# قەدەخەی هاتوچۆی لە 27 گوندی سنوورەکە تا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند. لە ڕاگەیێندراوێکدا پارێزگاری بەدلیس قەدەخەی هاتووچۆی خستە سەر 27 گوند و 7 گەڕەکی سنوورەکە.[2]
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- #بەهمەن مورادنیا#، کە کوردە و خەڵکی شاری #بیجار#ە، وەک پارێزگاری، کوردستان (#سنە#) دەستنیشانکراوە، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێران-ەوە.[1]
- #محەمەد مەهدی شەهریاری#، سەرکونسوڵی ئێران لە ئەڵمانیا، کە لەدایکبووی شاری مانە و سملقانی پارێزگای #خۆراسان#ی باکوورە، وەک پارێزگاری #ورمێ# دەستنیشانکرا. شەهریاری کوردی شیعەمەزهەبە، ئەوە یەکەمجارە لە دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، کەسێکی کورد دەکرێتە پارێزگاری ورمێ. پێشتر زۆربەی پارێزگارەکان، ئازەری بوون.[2]
$باشووری کوردستان$
- پەرلەمانی ئێران دانیشتنێکی داخراو لەسەر #ڕیفراندۆم#ەکەی هەرێم بەبەشداری وەزیری دەرەوەی ئێران ئەنجامدەدات.[1]
- دادگای فیدراڵی عێراق وەڵامی پەرلەمانی عێراقی دایەوە دەربارەی ئەو پەرلەمانتارە کوردانەی دەنگیان بە ڕیفراندۆم داوە و ڕایگەیاند کاری ئەوان نییە.[3]
- ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەفرمانی ژمارە 4222 بەفەرمی دارایی #هەڵەبجە#ی لە #سلێمانی# جیاکردەوە، بریاریشیدا بەکردنەوەی گەنجینەی سەربەخۆ و دامەزراندنی 14 فەرمانبەر و بەڕێوەبەرێک، بەو فرمانەش بەتەواو پەیوەندییە داراییەکانی هەڵەبجە لە سلێمانی جیاکرانەتەوە.[3]
- جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی #حەویجە#ی لەدەست #داعش# ڕاگەیاند.[1]
- وەزیری دەرەوەی ئێران، لەکۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی ڕایگەیاندووە، تاران بە تاک لایەنە، دژی هەرێمی کوردستان، هیچ هەنگاوێک هەڵناگرێت.[4]
- #بزوتنەوەی گۆڕان# لە ڕێگەی کاندیدەکەیان بۆ پۆستی سەرۆکی هەرێم داوای ڕوونکردنەوە لە #کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی# هەرێمی کوردستان دەکات، بۆ یەکلاییکردنەوەی چارەنوسی کاندیدەکەی.[4]
- ئەنجومەنی باڵای سیاسی کوردستان ڕادەگەیەنێت، گەلی کوردستان ڕووبەڕووی ئابڵۆقە و سزادانی بە کۆمەڵ و هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزکراوەتەوە، داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات سنوورێک بۆ ئه و هەڕەشه و سزایانەی حکومەتی عێراق دانێت.[3]
- دادگای باڵای عیراق فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێم دەرکرد.[1]
- سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئەو بڕیارەی لەلایەن دادگای باڵای عێراقییەوە دژی سەرۆک و ئەندامانی کۆمسیۆن دەرکراوە، جیاوازی لەگەڵ بڕیارەکانی مەجلیسی قیادەی سەورەی سەردەمی ڕژێمی بەعس نییە.[3]
- لە دژی کردنەوەی خوێندنی پارالێڵی پزیشکی ژمارەیەک لەخوێندکارانی زانکۆی پزیشکی #هەولێر# لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی خۆپیشاندانێکیان ئەنجامداو داوای داخستنی خوێندنی پارالێڵی دەرمانسازی زانکۆی ئیشق دەکەن.[3]
- لەبارەی لێدوانێکی عەبادی کە ڕایگەیاندبوو، پێویستە پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم خۆیان لە هێزە عێراقییەکان بەدووربگرن، وتەبێژی #وەزارەتی پێشمەرگە# ئاماژە بەوەدەکات، لەم قۆناغەدا لێدوانەکانی عەبادی پشتگوێدەخەن.[3]
- باڵیۆزی پێشووتری ئەمریکا لە عێراق، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە قاسم سولەیمانی، فەرماندەی قودسی ئێران فشاری خستووەتە سەر #حەشدی شەعبی# بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر #کەرکووک#.[3]