کلێتەکەی باوکم، بۆچی باوکم هەمیشەئه و کلێتەیەلەسەر دەکات؟
دەبێ چیرۆکی کلێتەکەی چی بێت؟
دواجار کەگەڕامەوەگوێبیستی چیرۆکی کلێتەکەی باوکم دەبم. بەهییوام جارێکیتر بیبینمەوە!
پایزێکی درەنگ، تاریک و ڕوون، لەپەنجەرەی ئوتۆمۆبیلەکەوەدەمڕوانی چاوم لەڕێگا بوو کەی دەگەمەوە، دەتگووت یەکەم جارەبۆ نیشتمان دەگەڕێمەوە.
شەقام، خەڵک، پرد گشتی نوێ بوون شیرین بوون، خۆشەویست بوون. بۆم نامۆ بوون، بەڵام گەلێ پیرۆز بوون.
گەیشتمەوه و شۆفێرەکەجانتاکەمی هێنایەخوار، ماڵەکەمان گۆڕابوو شێوەی چوونەژوورەوەی جیاواز بوو.
دەرگای دەرەوەلەجێگەی خۆی نەمابوو.
بانگی باوکم کرد. شۆفێرەکەپێی گوتم، ڕەنگەماڵتان لێرەنەمابێ، ڕەنگەتۆ نەیدۆزیتەوە. هەرچەندەبێگومان بووم کەئەوەماڵەکەمانە، بۆ ساتێ ڕامام، دڵەڕاوکێم بوو، لەهەمان کاتدا بۆ دۆزینەوەی دەروازەیەک دەگەڕام.
له پڕ کلێتەکەی باوکم لەبانیژەکەوەدی، بەدەنگێکی بەسۆز، پڕ پڕ لەخۆشەویستی وەڵامی دامەوه و بەپیرمەوەهات، گرتمیەباوەش، ئەوکات تاوی دایەجانتاکەم.
سوپاس بۆ یەزدان، ئەم جارەش باوکم دیتەوەبەکلێتەکەیەوە.
من چوکلێتی کەنەدام بۆ هێنابوو. نەمدەزانی ددانەکانی ئه و توانای خواردنی چوکلێتیان نەماوە. ئه و شەوەلەیادگارو بیرەوەریەکانی منداڵیمدا دەژیام، ستەم بوو خه و بچێتەچاوم، خوازیار بووم زوو بەیانی دابێت، بەیانی هات، باوکم دیت، لەخەوهەڵسا، پاش خۆگۆرین کلێتەکەی کردەسەرو بەهێمنی شانی دادایەسەر سەرینەکەی. من کەوتمەپرسیارو ئەویش دەستی بەگێڕانەوەی چیرۆکی کلێتەکەی کرد، بەپەرۆشەوەگوێم لێگرت.
کلێتەکەی باوکم دیارییە، دیاریەکی زۆر بەنرخ، بەپاره نانرخێنرێت، تەمەنی نزیکەی (70) حەفتا ساڵەمێژوەکەی دەگەڕێتەوەبۆ جەنگی جیهانی دووەم لەساڵی 1946.
کلێتەکەی باوکم ڕەنگی خاکیە، لەگڵی سوور دەچێت. بەدەست چنراوە. نەخش و وردەکاری تێدایە. زەخرەفەبەشێوەی شاخ و داخ، دوو لای هەیە، دوو گوڵنگە، پارچەیەکی لای پشت مل. باوکم هەموو ڕۆژ کلێتەکەی لەسەرە. چوار وەرزی ساڵ شەوانەلەسەری دادەگرێت نزیک کتێبخانەکەی لەسەر کورسیەک دای دەنێت، بەیانیان دەیکاتەسەری.
لەکاتی لەسەر کردنیدا، هەردوولاکانی بڵند دەکاتەوە، بەپێچاو پێچ دەیهێنێتەوەیەک، دوو گوڵنگەکانی بەیەک و لەپشت سەریەوەهەندێ شۆڕ دەبنەوەسەر پارچەکەی بەشی دواوه و ملی دادەپۆشێ.
پاشان بەهەردوو دەست چەندجارێ دەست دەهێنێ بەکلێتەکەیدا تا توند لەسەری قایم دەکات. کەمێکیش بەلایەکدا لاری دەکاتەوه و دواجاریش ئاڵای کوردستان لەیەخەی چاکەتەکەی دەدا، بەم شێوەیە هەموو ڕۆژێ باوکم بەچاپوکی بەکلێتەکەیەوەڕۆحێکی زیندوو لەبەر خۆی دەکات. بەم گیانەوەپێشوازی لەڕۆژێکی نوێی گەلی کورد دەکات.
کلێتەکەی باوکم خەڵاتەلەمەش زیاتر خەباته، خەباتی زیاتر لەشەست و پێنج ساڵی تەمەن، ئه و ساڵانەی باوکم بۆ ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە. ئه و کاتەی تەمەنی بیست و یەک ساڵ بوو. مامۆستای شۆرش بوو. ئه و شۆڕشەی ئاڵای کوردستانی تێدا هەڵکرابوو.
ئێستاو ئه و کات، لەمانگ و خۆر دەچن کەهەرگیز بەیەکەوەهەڵنایەن، بەڵام هەردووکیشیان لەیەک ئاسمان هەڵدێن.
لە ڕۆژێکی پڕ ڕووداودا، زستانی ساڵی هەزارو نۆسەدو چل و شەش، لەبیست و دووی ڕێبەدان، جەماوەرێکی زۆر لەسەر شەقامی مهاد لەکوردستانی ڕۆژهەڵات کۆببونەوە. له و ڕۆژەمێژوویەدا لەکۆماری مهاباد باوکم دەچێتەلای سەرۆک کۆمار پێشەوا(قازی محمد).
قازی محمد لەگەڵ خوێندکارێکی نیشتمان پەروەر کەدیاری دایکی پێیه و شایستەی پێشەوایە. (کلێتەیەکی چنراو) چنراو بەدەستی دایکێکی میهرەبانی شۆڕش (فەهیمەخاتوون) خێزانی (شێخ عەبدوڵای نەهری).
پێشەوا هەڵدەستێ، دەینرخێنێ و بەرزی دەکاتەوەهێندەی نامێنێ ماچی بکات. پاشان له و بەرزیەدا دەیکاتەدیاری بۆ مامۆستای شۆڕش.
مامۆستای شۆڕش(باوکم) وەریدەگری و ماچی دەکات و ده یکاتەسەری، هەتا ئەمڕۆکە.
بەر له (70)هەفتا ساڵ ئه و کلێتەیەگەلێ شوێنی دی، بەڵام لەسەری باوکم نەکەوتەخوار. نە لەساڵانی خەبات و پیادەڕەوی ڕۆشتن بۆ ڕووسیا، نەلەهەژاری کاتی گه ڕانەوەی بۆ نیشتیمان ئه و کاتەی خێزانەکەی بێئومێد بوون لەمانی.
کلێتەکەی باوکم تەنها کلێتەنەبوو، بۆ ئه و مێژوویەکی پڕ لەشانازی و سەروەری بوو، لەپێچاو پێچی لاکانی کلێتەکەدا خەباتی گەلێکی ستەم دیدەی بەدی دەکرد. لە هەمان کاتدا بۆ گەلەکەی وەک تاجی سەرکەوتن لێی دەڕوانی.
له و ڕۆژگارەخێراو کورتانەی کەلەنیشتمان بردمەسەر ڕۆژانەباوکم دەدی بەکلێتەکەیەوە.
بەیانیەک پێش گەڕانەوەم باوکم لەخه و هەڵی ساندم ویستی خواحافیزیم لێبکات. من ویستم تاوێ بەڵام ئه و لەسەر ئه و کاتەسوور بوو. گرتیمەئامێز دەستی هێنا بەسەرو پرچمدا و پێی گووتم دواجارەلەباوشت دەگرم، ڕەنگەئیتر نەتبیمەوە.
باوکم ڕۆی. من لەخەیاڵێکی قوڵسابووم لەئەندێشەی سەفەرێکی دووردا بووم.
بەماڵەکەدا کەوتمەهات و چۆ گوێ قوڵاغی چرکەی کاتژمێرەکەبووم، پاش ماوەیەک سەرم بڵند باوکم دیت، باوکم دێت.
گووتی: (گەڕامەوە، ویستم جارێکی تر پێت بڵێم خودات لەگەڵ). دووبارە باوکم ڕۆی.
پاشان چوومەچێشتخانەکە، دەستم کرد بەئامادەکردنی نانی بەیانی، دواهەمین بەیانیم لەنیشتیمان، لەسەر کورسیەکەی ئه و دانیشتم کەڕووی لەپەنجەرەی چێشتخانەکەیه و دەڕوانێتەباخەکه. من هەر لەبیری باوکمدا بووم. خەریکی نان خواردنی بەیانی بووم. جار جاریش دەمڕوانییەپەنجەرەکە. له و بەیانیەغەمگینەدا کەئاسمان پڕ بوو لەهەور و باران و ڕەهێڵ. باران دەڕژایەسەر زەوی، لەزەوییەکی تینوو بۆ ئاو، تنۆکی باران دەچووەناخی زەوییەکه و دەبوون بەهەڵم و جارکی تر بەره و ئاسمان بەرز دەبوونەوە. تادەهات هەورەکان تاویان دەدا و گرمەی باران و ڕەهێڵ زیاتر دەبوو. هەر دڵۆپەباران کەدەکەوتەسەر زەوی، کاتەکانی ڕۆشتنەوەمی نزیک دەخستەوه و لەگەڵ چرکەی کاتژمێرەکان دەیانکردەخوولەک، پاشان دەیانکردەژماردنی چرکەکان.
هێندەی نەبرد، من جارێکی تر باوکم دیت، لەپەنجەرەی چێشتخانەکەوە، بەپڕتاو هەڵسام، ویستم بەره و پیری بچم، بواری نەدام و گوتی: (هەڵمەستەمن دەڕۆم.) لەودیو پەنجەرەی چێشتخانەکەوەبەهێمنی و میهرەبانی دەستی بڵندکرد، ئەمجارەش بەگەرمی خواحافیزی لێکردم، خواحافیزییەک پڕ پڕ لەخۆشەویستی، لەهەمان کاتدا بێ ئومێدی بینینەوەم، پاشان ڕۆی. من چاوم ئاڕاستەی پەنجەرەکەبوو، بەڵام باوکم دوورکەوتەوە، باوکم لەوێ نەما، باوکم ڕۆی، دەنگی دەرگای دەرەوەهات، دەرگاکەی داخرا.
له و بەیانییەدا، سێ جار باوکمم بەکلێتەکەیەوەدیت، دواجار لەشووشەی پەنجەرەی چێشتخانەکەوە.
ئەوە،
دوا نیگا بوو.
چرۆ زەند
دیسمبەری 2009
پێداچوونەوەی:
ئۆکتۆبەری ساڵی 2017