د. #فوئاد مەعسووم#، سەرۆککۆماری عێراق لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە و داواکارییەکانی عەبادی و #حەشدی شەعبی#یان لەبارەی #کەرکووک# پێدەگەیێنێت.
پەیامنێری ڕووداو ڕایگەیاند: فواد مەعسووم گەیشتووەتە سلێمانی و لەبارەی دۆخی کەرکووک و دەوروبەری و هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ سەرکردایەتیی یەکێتی کۆدەبێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ڕووداو، عەبادی و حەشدی شەعبی داوای ئەم شوێنانەی کەرکووک دەکەنەوە:
1- فڕۆکەخانەی کەرکووک.
2- سەربازگەی کەیوان.
3-سەرجەم کێڵگە نەوتییەکان.
4- هەموو ئەو چەکدارانەی #داعش#ییان ڕادەست بکرێ کە لای پێشمەرگە دیلن.
5-سوپا بگەڕێتەوە هەموو ئەو شوێنانەی پێش هاتنی داعش لێی جێگیربوو.
6-لابردنی پارێزگاری کەرکووک لە پۆستەکەی.
فوئاد مەعسووم بەهەمانشێوە وەڵامی یەکێتی بۆ عەبادی و حەشدی شەعبی دەباتەوە،
پەیامنێری ڕووداو ڕاشیگەیاند: بۆ جێبەجێکردنی ئەم خاڵانە عەبادی و حەشدی شەعبی کاژێر 02:00 ی شەوی داهاتوویان دیاریکردووە.[1]
13-10-2017