محەمەد سالار (پاشا)
1. لەدايکبون
- سەيد عومەر لەساڵی (1945) لەدايکبوە.
- قادری حاجی عەلی لەساڵی (1955) لەدايکبوە.
2. شوێنی لەدايکبون
- هەردوکيان لەشاری سلێمانی لەدايکبون.
3. نازناوی باوک
- باوکی سەيد عومەر بە (مەلا بيسميلا) ناسراوە.
- باوکی قادری حاجی عەلی بە (حاجی عەلی بەگ) ناسراوە.
4. کاری باوک
- سەيد عومەر باوکی مەلا بوە.
- قادری حاجی عەلی باوکی بازرگان بوە.
5. خوێندن
- سەيد عومەر دەرچوی خانەی مامۆستايانە (دار معلمين) لەسلێمانی.
- قادری حاجی عەلی دەرچوی بەشی جيولۆجي لەزانکۆی سلێمانی.
6. يەکەم وێستگەی سياسی
- يەکەم وێستگەی سياسی هەردوکيان بريتيە لە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان.
7. دوەم وێستگەی سياسی
- دوەم وێستگەی سياسی هەردوکيان بريتيە لە پارتی ديموکراتی کوردستان و لەساڵی (1974 بۆ 1975) بەشداری شۆرشی ئەيلوليان کردوە.
8. زيندانی
- سەيد عومەر لەساڵی (1976) لەگەل شەش سەرکردەی ديکەی کۆمەڵە دەچنە ئێران و پاشان ڕادەستی عێراق دەکرێنەوە و (3) ساڵ زيندانی دەکرێ پاشان بەلێبوردنی گشتی ئازاد دەکرێت، سيانيان لەسێدارە دەدرێن (خالە شيهاب و ئەنوەر و جەعفەر).
- قادری حاجی عەلی زيندانی نەکراوە.
9. پلە
- سەيد عومەرلەساڵی (1975) و لەتەمەنی (30) ساڵی بەئەندامی سەرکردايەتی کۆمەڵە دياری کراوە.
- قادری حاجی عەلی لەساڵی (1984) و لەتەمەنی (28) ساڵی لەکۆنفرانسی سێيەمی کۆمەڵە بەئەندامی سەرکردايەتی دياری کراوە.
10. پەيوەندی کردن بەشاخەوە
- سەيد عومەر پاش ئازادکرنی لەساڵی (1979) دەچێتە شاخ.
- قادری حاجی عەلی لەساڵی (1980) دەچێتە شاخ.
11. بريندار بون
- سەيد عومەر لەساڵی (1980) لەبناری کێوەرەش بەسەختی بريندار دەبێت.
- قادری حاجی عەلی بريندار نەبوە.
12. گەشت
- سەيد عومەر پاش بريندار بونی دەچێتە وڵاتی سويد و سەرپەرشتی ڕێکخستنەکانی يەکێتی دەکات لەوێ.
- قادری حاجی عەلی لەشاخ دەمێنێتەوە.
13. مەکتەبی سياسی
- بەر لەراپەرين هەردوکيان بونەتە ئەندامی مەکتەبی سياسی يەکێتی.
14. پەرلەمانتاری
- سەيد عومەر لەساڵی (1992) بوە بەئەندامی پەرلەمانی کوردستان.
- قادری حاجی عەلی بەرپرسيارێتی حکومەتی وەرنەگرتوە.
15. بەرپرسيارێتی لەناو يەکێتی
- سەيد عومەر چەند بەرپرسيارێتيەکی وەرگرتوە لەناو يەکێتی لەوانە بەرپرسی ڕێکخستنەکانی دەرەوە و بەرپرسی مەکتەبی دارايي و بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی و کارگێری مەکتەبی سياسی و بەرپرسی وەفدی يەکێتی بۆ مفاوەزاتی ئاشتی لەگەل پارتی.
- قادری حاجی عەلی چەند بەرپرسيارێتيەکی وەرگرتوە لەناو يەکێتی لەوانە بەرپرسی مەڵبەندی قەرەداغ بوە لەشاخ و بەرپرسی ڕاگەياندن و دامەزرێنەری دەزگای زانياری و بەرپرسی پەيوەندييەکانی دەرەوە و کارگێری مەکتەبی سياسی.
16. دەست لەکارکێشانەوە لەناو يەکێتی
- سەيد عومەر لە(نيسانی 2008) دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
- قادری حاجی عەلی لەساڵی (2000) دەستی لەکارکێشاوەتەوە.
17. بەرپرسيارێتی لەناو گۆران
- سەيد عومەر بەرپرسی فراکسيۆنەکان و کەسی دوەم بوە لەدوای نەوشيروان مستەفا و ئێستا ڕێکخەری گشتی گۆرانە.
- قادری حاجی عەلی دامەزرێنەری کۆمپانيای ووشە و بەرپرسی ڕاگەياندن و پياوی سێبەر بوە لەپشت نەوشيروان مستەفاوە.
18. ئاراستەی سياسی
- سەيد عومەر بەسياسەتمەدارێکی نەرم ناسراوە.
- قادری حاجی عەلی بەسياسەتمەدارێکی ڕاديکال ناسراوە.
19. پشوو درێژی
- سەيد عومەر بەسياستمەدارێکی پشوو درێژ ناسراوە.
- قادری حاجی عەلی بەپێچەوانەوە لەناو يەکێتی چەند جارێک دەستی لەکارکێشاوەتەوە و لەماوەی بزوتنەوەی گۆرانيش (3) جار نيگەران بوو لەبزوتنەوەکە.
20. سيفەت
- سەيد عومەر بەپياوی مفاوەزات و ڕازی کردنی بەرامبەر ناسراوە.
- قادری حاجی عەلی بەسندوقە ڕەش و پر زانيارييەکان ناسراوە.
21. بريار
- سەيد عومەر کێشەی لەبريارداندا هەيە!
- قادری حاجی بەپێچەوانەوە خاوەنی برياری خێرايە!
22. بازرگانی
- سەيد عومەر تەنها لەسياسەتدا کار دەکات.
- قادری حاجی عەلی کاری بازرگانيش دەکات.
23. هاوسەرگيری
- سەيد عومەر هاوسەرگيری کردوە و منداڵی نيە.
- قادری حاجی عەلی دوو جار هاوسەرگيری کردوە و خاوەنی (3) منداڵە.
24. زمان
سەید عومەر جگە لەکوردی زمانی عەرەبی و سویدی دەزانێت.
قادری حاجی عەلی جگە لەکوردی زمانی عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی و کەمێک سویدی دەزانێت.