کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,105
وێنە
  123,497
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,912
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,831
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,299
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,649
عربي - Arabic 
43,528
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,431
فارسی - Farsi 
15,543
English - English 
8,500
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,022
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,801
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,520
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
882
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,454
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,924
نەخشەکان 
248
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,187
شوێنەوار و کۆنینە 
730
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,614
کورتەباس 
22,093
شەهیدان 
11,890
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
6
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,227
PDF 
34,615
MP4 
3,812
IMG 
232,587
∑   تێکڕا 
272,241
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
مێگا-داتای کوردیپێدیا، یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بڕیارە کۆمەڵایەتی، سیاسی و نەتەوەییەکان.. داتا بڕیاردەرە!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
کۆسرەت ڕەسوڵ، جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە
جەماوەری دڵسۆز و خۆڕاگری خەڵکی کوردستان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
پێشمەرگە ئازا و گیان لەسەردەستی کوردایەتی
لای هەمووان ئاشکرایە کە کوانووی خەباتی گەلەکەمان لە مێژووی دەیان ساڵەی تەمەنیدا لەپێناوی دەستەبەرکردنی ژیانێکی ئازاد و شەرەفمەندانە بە بەردەوامی بڵێسەی سەندووە و نەوە لە دوای نەوە پەیامی پیرۆزی خۆی گەیاندووە، هەتا ئەمڕۆ کە گەیەندراوەتە دەستی ئێمە لەو پێناوەشدا چەندین سەرکردەی جوامێر و دەیان هەزار لاو و مێرخاسی خۆی کردۆتە قوربانی و بە سەربەرزی یەوە لاپەڕەکانی مێژووی پێ نەخشاندووە.
تا ئەو ئاستەی ئەوە ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە گەلی کوردستان لەجیاتی هەموو ئازادیخوازان و مرۆڤدۆستانی دونیا لە بەرامبەر دڕندەترین گروپی تیرۆریستی وەستایەوە و هەرەسی بەو پلانە گڵاوەیان هێنا کە دەتوانن ڕەوڕەوەی مێژووی مرۆڤایەتی بوەستێنن و بمانگێڕنەوە بۆ چاخی بەردین وسەردەمانی جاهیلیەت.ئێستا لە کاتێکداکە ناو و ناوبانگی جوامێرانەی پێشمەرگەی کوردستان بە جوانی لە گوێ ی تەواوی مرۆڤدۆستان و ئازادیخوازانی دونیا دەزرنگێتەوە و کەسانێک نەماوە لە م جیهانە بەرینەدا ناوی پیرۆزی پێشمەرگە لەسەر زار نەبێت، لە پاداشتی ئەوەدا گەلی کوردستان لە چاوەڕوانی ئەوەدابوو کە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی و دۆست و هاوپەیمانەکانمان لە جیهان و ناوچەکە بۆ بونیادنانی ئایندەیەکی گەشتر بۆ نەوەکانی داهاتوومان، گوێمان لێبگرن و ڕێز لە ئیرادەی میللەتەکەمان بگرن، بەڵام مەخابن لە بری ئەوە ڕووبەڕووی گەلەکۆمەیەکی هەمەلایەنەیان کردینەوە و جارێکی تریش ئەو ڕاستیەیان سەلماندەوە کە (نەتەوەی کورد بێجگە لە چیاکانی خۆی هیچ دۆستێکی تری نیە)، بە جێهێشتنی گەلەکەمان بە تەنها لەبەردەم هێرش و پەلاماردانەکانی میلیشیا ی حەشدی شەعبی و یەکەکانی سوپای عێراق و ڕووداوەکانی چەند ڕۆژی ڕابووردوو لەکەرکووک وناوچە کوردستانیەکانی تر و قەتلوعامکردنی هاوڵاتیانی کورد لە شاری دوزخورماتوو و جێگاکانی تر و دەرکردنیان و سوتاندنی ماڵوحالیان و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانیان بێجگە لە سەرەتای دەستپێکردنی ئەنفالێکی تری کورد لەسەر زێدی بابو باپیری خۆی هیچ خوێندنەوەیەکی تر هەڵناگرێت.
بەڵام ئەوەی زیاتر برینەکە بە سوێ دەکات ئەوەیە کە چەند کەسێکی لادەر لە ڕێبازی یەکێتی بەبێ گەڕانەوە بۆ سەرکردایەتی حیزبەکەمان لەم ڕووداوانەدا بە مەبەستی چەند دەستکەوتێکی کاتی شەخسی دەبنە هاوکار و دەستکێشی داگیرکەران و بەم کارە قێزەونەیان سەرشۆڕانە خۆیان دەخزێننە ناو لاپەڕە ڕەشەکانی مێژووی گەلەکەمانەوە.
دڵسۆزان و غەمخۆرانی کوردایەتی
ئێمە وەک خۆمان بە شاهیدی هەموو لایەک لەوەی هێزمان بەسەریدا شکا و لەدەستمانهات بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاوڵاتیان و خاکی پیرۆزی کوردستان لە کەرکووک و جێگاکانی تر و بە ئامانجی لەدەستنەدانی دەستکەوتە ستراتیژیەکانی گەلەکەمان ئەنجاممان داو درێغیمان نەکرد، بەڵام دیارە سەرەڕای گەلەکۆمەکێ ی دەوروبەر، نابەرابەری لە هێز و دڕندەیی شێوازی لەشکرکێشیەکە لە پاڵ ڕۆڵی ناجوامێرانەی دەستە ڕەشەکانی ناوخۆ کە بوو بە هۆکاری چۆڵکردنی بەشێکی کاریگەر لە سەنگەرەکان و چۆڵکردنی پشتی هێزەکان بە قازانجی دوژمن کارێکی وایکرد کە ئەمجارەش ڕووداوەکان بە قازانجی گەلەکەمان و بەدیهێنانی ئامانجە نەتەوەییە کانمان نەشکێتەوە و بەشێکی گرنگ لە دەستکەوتە بەدیهاتووەکانی گەلی کورد لەدەست بچێت.
سەرباری هەموو ئەوانەش ئەگەرچی زیانەکان لەڕووی لەدەستدانی دەستکەوتی نەتەوەییەوە لە ئێستادا زۆر گەورەن و ئۆباڵی کارەساتەکانی کەرکووک و دوز و هەموو زیانە گیانی و مادی و مەعنەویەکانی تری گەلەکەمان ئەکەوێتە ئەستۆی ئەو کاڵفامانەی ناو یەکێتی، بەڵام پێمان وایە کە ئەمە کۆتایی ڕێگا نیە و ئیرادەی ئازادیخوازانەی کورد لەگەڵ ئەم جۆرە کەوتنانە دەست و پەنجەی نەرمبووە بۆیە هەڵسانەوە وچوونەوە پێش کارێکی زەحمەت نیە، ئێمەش بۆ ئەو ئامانجە هەمیشە پێشمەرگەی بەوەفای ڕێبازی شەهیدانین و وورەمان وورەی ڕۆژگارەسەختەکانی خەباتە و لەهەر کاتێکی تر جەسوورانەتر و دڵسۆزانە تر و بە بیر و هۆشێکی کراوەترەوە شان دەدەینە بەر ئەو ئەرکە مێژووییەی کە خەباتی گەلەکەمان و خوێنی بەناهەق ڕژاوی شەهیدەکانمان پێیان سپاردووین.
لێرەشەوە بانگەشەی تەواوی هێزو لایەنە سیاسیە کوردستانیەکان دەکەم هەرچی زووە هیممەت بکەین و ناوماڵی خۆمان ڕێکبخەینەوەو عیبرەت لە ڕووداوەکان وەربگرین، یەکڕیزی گەلەکەمان بپارێزین و تۆکمەی بکەین، چونکە تەنها و تەنها ئەوە تاکەڕێگای هێزدانەبەری خەبات و کوردایەتی یە.
دروود بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان
سڵاو لە پێشمەرگە قارەمانەکان
بژی کورد، بژی کوردستان
#کۆسرەت ڕەسول# عەلی
جێگری سکرتێری گشتی #یەکێتی نیشتمانی کوردستان#
18-10-2017
ئەم بابەتە 6,739 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 4
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 18-10-2017 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 18-10-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 19-10-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 24-10-2023 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 6,739 جار بینراوە
QR Code
فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن ناوی تۆمارکار
فایلی وێنە 1.0.146 KB 18-10-2017 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.36 چرکە!