هاونیشتمانیانی کوردستانی
هەروەک هەموومان ئاگادارین گەلی کوردستان ڕووبەڕووی پیلانی دەوڵەتی بەناو عێراقی گوێ لە مستی ئێران و دەوڵەتە داگیرکەرەکانی دیکەی کوردستان بووەتەوە.
حکوومەتی داگیرکەری عێراق هەر ئەو چەکانەی لە لایەن ئامریکا و هاوپەیمانانەوە بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی داعش و تێرۆریستان پێیان درابوو، ئەمرۆ بە دژی گەلی کورد کە سەرەکیترین هێزی بەرەنگار و تێکشکێنەری داعش لە ناوچەکەدا بووە بە کاری دەهێنێت و ئێستاش بە هاوئاهەنگی و پشتیوانیی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران و #حەشدی شەعبی#، هێرشیان کردووەتە سەر ناوچە کوردستانییەکانی کەرکووک و دەوروبەری.!
کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی، لە شاری یوتوبۆری هێرشی حەشدی شەعبی و سپا و پۆلیسی عێراق و سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئیدانە دەکات و لەم کاتە هەستیارەدا داوا لە خەلکی خۆڕاگری کوردستان و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین کە یەکڕیزی و یەکدەنگی ناو ماڵی کورد بپارێزرێت و هەموو تواناکانمان بخەینە گەڕ تاکوو بتوانین پیلانەکانی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان پووچەڵ بکەینەوە.
ئێمە جارێکیتر بە ئیدانە کردنی ئەو هێرشە ناڕەوایە، پشتیوانیی خۆمان لە گەلەکەمان و مافە ڕەواکانی لە باشووری کوردستان دووپات دەکەینەوە.
کۆمیتەی هاوکاریی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی لە شاری یوتوبۆری.
بژی کورد بژی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
پارتی دێموکراتی کوردستان
یەکیەتیی نیشتمانیی کوردستان
کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پارتی دێموکراتیکی کورد لە سووریه یەکیەتی
حیزبی شیوعی کوردستان
پارتی دێموکراتیکی کورد سووریه
پارتی سووسیالیستی کورد لە تورکیا
19-10-2017