روونکردنەوەیەک لە پەرلەمانتار #شوان داودی#-یەوە
خەڵکی ئازاو بەشەرەفی شاری #کەرکووک#:
ماوەیەکە، بەبێ ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و هەست و دۆخی ناهەمواری خەڵکی کەرکووکی برینداری دەستی قوماربازان، چەند کەناڵ و ماڵپەڕ و پەیجێکی گوماناوی کەوتوونەتە درو هەڵبەستن و چەواشەکردنی ڕای گشتی بەمەبەستی تۆقاندنی خەڵکی کەرکووک، تاکو کورد ئه و شارە چۆڵ بکات و پیلانی تەعریب سەر بگریت.
لە چوارچێوەی ئه و درۆیانەشدا جارێک پرۆپاگەندەی ئەوە دەکەن کە ماڵی تەقێندراوەتەوه و جارێکیش دەڵێن سوتێندراوه و دەمێکی دیکەش دەڵێن تاڵانکراوە، هەرچەندە ماڵی به نده شوان داودی لەگەڵ ماڵی هیچ هاوڵاتیەکی کەرکووکیدا جیاوازی نییه و چارەنووسمان بەندە به چارەنووسی گەلی خۆمانەوه و بەتەنیا جێیان ناهێڵین، بەڵام لێرەوە ڕایدەگەیەنم کە هەموو ئەوانە دوورن لە ڕاستیەوه و بەیانی کە دۆخەکە ئاسایی بووەوه و بە هیمەتی خۆڕاگری خەڵکی کەرکووک ئەم قۆناغە سەختە تێپەڕی، خۆیان و درۆکانیان بە ڕوو ڕەشی لەبەر چاوی خەڵکی بەشەرەفی کەرکووک ئاشکراو بێ نرختر دەبن.
براتان
شوان داودی
20-10-2017