ئەوەندەی لە توانامدا بوو کردم، بۆ ئەوەی کوردێتی خۆم بخەمە ژێر پێڵاوی میللەتی عەرەبی سەردەستەی داگیرکەر. بە ناچاری… بۆ ئەوەی هەندێک لە سیاسی و نەفامەکانی میللەتەکەم لە پێش خەڵکیتردا پێم نەڵێن شۆڤێنیست… پێم نەڵێن لە سیاسەت نازانێت، زۆر درۆم لەگەڵ خۆم و خەڵک کرد…. بەڵام ئیتر وا ناکەم.
پێش ئەوەی هەر شتێک بم کوردم… بە شانازیەوە کوردم، غروری ناسیۆنالیستی و توندڕەوی شۆڤێنیستیانەم نیە. بەڵام ئەگەر (سیاسەتمەداریی) مانای خۆ بەدەستەوەدان، قوبوڵی حوکمی داگیرکەر، شکاندنی کەرامەتی میللی، و نۆکەری داگیگەر بم…. ئەوا حاشا سیاسەتمەدار نیم و، ئەو جۆرە ژیانەش بە ڕیسوایی و نەگبەتی بۆ ئینسان ئەزانم.
#کەرکووک#ی دڵی کوردستان… کەرکووکی قودسی کوردستان… ئێستا لە ژێر پۆستاڵی زایۆنیزمدا نیە. بەڵکو ئەسیری دەستی سەرسەری و چەقۆ وەشێنە شیعە فاشیلەکانی عێراقی عەرەبین، کە وەک سەگی هار بەکرێگیراون بۆ ئەوەی کەرامەتی میللەتەکەم بشکێنن. ئەیانەوێت ئەو غیرەتەی کە نیانە بۆ سەندنەوەی تۆڵەی خۆیان لە جولەکە، ئێستا بە ژن و منداڵی کورد لە کەرکووک تاقی بکەنەوە.
لە ئێستادا کەرکووکمان لەدەست دوژمنی داگیرکەردایە. میللەت لە پرسەیەکی قووڵ و جەرگبڕدایە، کەچی ئێوە بێدەنگن…! چۆن وا دەبێت؟ عەجەبا مەعقولە ئێمە لەم کارەساتەداین و دڵمان بەوە خۆشبێت کە لە ژێرنوسی هەواڵەکانی هەندێک لە کەناڵەکانی تەلەفیزیۆن دەنوسرێت: فڵان سێناتۆری ئەمەریکی نیگەرانە لە پێشهاتەکانی ئەمڕۆی کەرکووک!!!
ئەگەر مێرمنداڵێکی سیاسەتمەدار، هەر ژێربەژێرێکی لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری عێراقدا کردبێت، ئەوا خوای گەورە و میللەت لە کاتی خۆیدا لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکات و هەزار هێزی فشەڵیشی هەبێت هەر ئەبێتە پەندی زەمانە. بەڵام ئەگەر هەندێک کەس جاش بوون، بۆ هێزەکانمان هەتا پلە بەرزەکەی شەهادەت بەرگریمان نەکرد. بۆ شانازی شەهید بونمان لە پێناو کەرکووک پێ نەبڕا و ڕێگریمان لێ کرا؟
بەڕێزان…
میللەتێک بە چارەکە مووچەوە، بەو حەماسە گەورەیەوە بەرەو خۆری سەربەخۆیی بە بەشداریکردنیان لە ڕێفراندۆم وەفاداریان بۆ نیشتیمان…. بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان سەلماند.
ئێستا کاتی بڕیارە، بڕیاری ئازایانە. ئێستا کاتی ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە. ئەگەر یەکێتی لەگەڵمان هات چاکە…. ئەگەریش نەهات ئەوا دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان لە دێگەڵەوە بۆ زاخۆ ڕابگەیەنن. ئەگەر ئەم بڕیارە نەدەن، کەواتە ڕێفراندۆممان بۆ چی کرد؟… چونکە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست جیۆپۆلێتیەک نیە شتەکان لە پڕۆسەیەکی دیمۆکراسی و دیالۆگدا پێبگەن و بەرەکەی بە ئاسانی بخورێت. سەرکردە پێویستە (الامر بالمعروف) بکەت کە بەرجەستەترین ڕوخسراری ڕابەرە. لە ئێستادا تەنیا و تەنیا ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردستان پیرۆزترین (الامر بالمعروف)ە و…. هیچیتر.
تکایە هەڵبژێرن لە نێوان: دوو ئیدارەیەکی ژێردەستەیی وەک ئەوەی ئێستا هەیە، کە حوکمڕانیەیەکی فاشیلە. یان سەرفرازی و سەربەخۆیی، ئەمەش قانونی چارەنوسی میللەتانە. وەک شوکری فەزلی ئەفەرموێت:
شا، وەکو شایەکی شەترەنجە لە عالەم ئەمڕۆ
گەورە قانونە قسەی کورت ئەمەیە، درێژی نەکەی
گەورەو قانون تەنیا سەربەخۆییە و هیچی تر. تکایە بۆ مێژوو، بەڕێزتان خۆتان بکەنە خزمەتکاری ئەم قانونە.
دواجار، هەر کەسێک بەرەو خۆری سەربەخۆیی هەنگاو هەڵ بهێنێت، خۆی ئەبێتە بەشێک لە گەورەیی و هەیبەتی خۆر.
لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیم…
#ئاری هەرسین#
17-10-2017