وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا
نوسینگەی ووتەبێژ
20 ی تشرینی یەکەمی 2017
بۆ بڵاوکردنەوەی دەستبەجێ
بەیاننامەی ووتەبێژ هێزەرت ناوێرت
بارودۆخی نزیک کەرکووک، عێراق
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا نیگەرانە بەهەواڵەکانی بەریەککەوتنی توندئاژۆیانە لەدەوروبەری شارۆچکەی ئاڵتون کۆپری لەباکوری عێراق. ئێمە لەنزیکەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەین و داوا لەهەموو لایەنەکان دەکەین هەموو توندوتیژی و جووڵەیەکی ئیستیفزازکەرانە ڕابگرن و هەماهەنگی بۆ چالاکیەکانیان بکەن لەپێناو گەڕاندنەوەی ئارامی.
لەپێناو ڕێگەگرتن لە هەرجۆرە هەڵەتێگەیشتنێک یان بەریەککەوتنی زیاتر هانی حکومەتی ناوەندی دەدەین بۆ ئارامکردنەوەی دۆخەکە بە سنوردارکردنی جوڵەی هێزە فیدراڵیەکان لەناوچە جێناکۆکەکان بۆ تەنها ئەوانەی بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستاندا ئەنجام دەدرێن. ڕێنماییەکانی سەرۆک وەزیران عەبادی هانیداین کە بۆ هێزە فیدراڵیەکانی دەرکردووە بۆ پاراستنی هاونیشتیمانیانی کوردی عێراق و هان نەدانی ململانێ.
چەسپاندنەوەی دەسەڵاتی فیدراڵی بەسەر ناوچە کێشەلەسەرەکان لەهیچ بارێکدا دوخی ئەو ناوچانە ناگۆڕێت-بەناوچەی کێشەلەسەر دەمێننەوە هەتاوەکو دۆخەکەیان لەڕێی دایەلۆگەوەو بەپێی دەستوری عێراقی چارەسەر دەکرێت. تاوەکو لایەنەکانیش دەگەنە چارەسەرێک ئێمە هانیان دەدەین هەماهنگی تەواو بکەن بۆ ئیدارەو ئاسایشی ئەو ناوچانە. بۆیە ئێستا هەموو لایەنەکان پێویستە بچنە دایەلۆگەوە لەسەر بنەمای دەستوری عێراقی هەروەک چۆن سەرۆک وەزیران عەبادی ئۆفەری دایەلۆگی کردو حکومەتی هەرێمی کوردستانیش بەئاشکرا قبوڵی کرد
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەند دەمێنێتەوە بەعێراقێکی یەکگرتوو و سەقامگیرو دیموکراسی و فیدراڵ، هەروەها بە حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقیش وەک بەشێکی دانەبڕاوی ووڵات. بەردەوام دەبین لەکارکردن لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی ناوەندی و حکومەتە خۆجێییەکان بۆ کەمکردنەوەی چەڵەمەو خۆ بەدوورگرتن لەبەریەککەوتنی زیاترو هەروەها هاندانی دایەلۆگ.
ئێمە بەهەمان شێوە پابەند دەمێنینەوە بە کۆتاییهێنان بەشەڕی دژ بەداعش لەعێراق و داوا لەحکومەتی عێراق دەکەین
هەوڵەکانی لەوبوارەدا لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا چڕبکاتەوە تاوەکو ئەو ئەرکە تەواو دەبێت.
20-10-2017