#ژیلوان سەعید# پێشمەرگەیەکی نیشتیمان دۆست و هەژاری ئەوخاکە بوو
شەوی 23 لەسەر 24 ی 9 دوای ئەوەی لەداقوق لە ئەنجامی بۆمبی تیرۆرستە جەتەکانی داعش لەگەڵ بەشێک لە هاوسەنگەرانی بریندار دەبێت
07-10-2017 کاتژمێر 3 ی شەو دەگاتە کاروانی فیداکاران و شەهید دەبێت و
دوای خۆی کچێک بە ناوی ئیناس جێ دەهێڵێ
ئێواری ئەمڕۆ دوای تەواو بونی پرسەکەی لە ڕانیە باوکی ئەو شەهیدە بە قورگی پڕ لە گریانەوە
پێی گوتم چەند قسەیەکت پێ دەڵێم بۆم بنوسە با ئەو پێشمەرگەو کوڕە فەقیرانە لەدەمی منەوە بیزانن
با بزانن ئەو حیزبان هەر هێندە کاریان بەو کوڕە هەژارنەیە تاکو بە پێوەن
کەکەوتنە سەر جێگا پشتیان تێدەکەن و نایان ناسن
گوتی بنوسە 14 ڕۆژ لەگەڵ کوڕەکەم لە نەخۆش خانە بووم هیچ کەسێک لەو کوڕەی منی نە پێچاوەتەوە لەکاتێک دا پێشمەرگەی ئەوان بووە و خۆی کردە فیدای ئەو خاکە، تەنها ڕۆژی 25 مانگ هاتن لە نەخۆشخانە لەکاتێک دا کوڕەکەم هیچ زەینی نەبوو دەستێکی نەمابوو بەشیکی زۆری گیانی سوتابوو قاچێکی پلاتینی بۆ دانرابوو لەسەر لەسەر جێگا پەنجەیان خستە ناو مەرەکە بوو دەنگیان پێدا بۆ ڕیفراندۆم
دوای ئەوە لە کەرکووک گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانەی سوتاوی لە سلێمانی دەرمان و دەرزیم بەخۆم لەدەرەوە بۆ دەکڕی و ئەوانەی دەهاتن وەک سوکایەتی پیکردن پێیان دەگوتم کورەکەی تۆ پێشمەرگەی یەکیتییە بۆچی ئەوان هیچت بۆ ناکەن خۆ پیرێژن نیە لە ناو پیرو پەکەوتەکان داخیل کراوە ئەی چۆن دەبێ ئاوڕی لێ نەدرێتەوە
دەیگوت کە لەو نەخۆشخانەیە گواستمانەوە بۆ نەخۆشخانەیکی تر گوتمان ئەو چەرچەفەی پێدادەدەین بەڵام پێیان گوتین تاکو 15 هەزار دانەنێن ناتوانن ئەو کارە بکەن دوای ئەوەی پارەمان پێدان چەرچەفەکەیان پێداین
گوتی بەداخەوە لەبەر ئەوەی هەژار و کوڕی هەژارێک بوو لە هیچ نەخۆشخانەیەک حسابی پێشمەرگەی بۆ نەدەکرا
دەنا گەر کوڕی بەرپرسێک بوایە یا دەیان بردە نەخۆش خانە تایبەتەکانی خۆیان یان ڕەوانی دەرەوەیان دەکرد
گوتی بنوسە دوو ڕۆژە لە پرسەکەی وەستاوم هیچ کەسێکی ئەو دزانە نەهاتوە بۆ پرسەکەی
مەبەستی سەرانی ئەو حزبە بوو کە کوڕەکەی لای ئەوان پێشمەرگە بووە
گوتی من نامهەوێ تازە بێن و بیان بینم چونکە کوڕەکەی من دوای چواردە ڕۆژ لە نەخۆشخانە نەکەسیان هات نە یەک دەرزی هاوکاری کرا، بەڵام خۆیان دەبوا ئەوەندە دەماغیان هەبا هاتبان بۆ پرسەی شەهیدێک
گوتی تاکو ژیلوانم ئاوای لێنەهات وام دەزانی ئەو گەنجانە بۆ کوردستان خۆیان بە کوشتت دەدەن بەڵام ئێستا بۆم ڕون بوەوە کە بۆ کوردستان نیە بۆ مانەوەی ئەو دزانەیە، بۆیە حەز دەکەم ئەو گەنجانە هوشیارببنەوە من و هەزاران باوک و دایکی ئەو کوردستانە جەرگیان بڕا توخوا با چیتر ئەو گەنجە جوانانە خۆ بە کوشت نەدەن
بە دڵی پڕ لە خەم و لە گەڵ هەڵکێشانی ئاخە یەک لەدوای یەکەکانی گوتی مخابن و هەزار مخابن
چیتری بۆ نە گوتراو فرمێسک بە چاوەکانی دا هاتنە خوارێ
تێبینی هەر کەسێک یان هەر تیڤی و ڕۆژنامەیەک دەیهەوێ ڕاستی ئەو نوسینەی منی بۆ ڕون بیتەوە
من تەلەفۆنی ئەو باوکە شەهید و جەرگ سوتاوەی پیدەدەم بۆ ئەوەی ڕاستیەکان لەدەمی خۆی ببیستێ.
ئومێد ئەحمەد
رانیە