دواڕۆژ، عیسا عەبدولقەهار
#وەزارەتی کارەبا#ی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمجار لە کوردستان لەڕێگەی نەوتی ڕەش و ئاوی گەرمەوە پڕۆژەیەکی نوێ بۆ بەرهەمێهنانی وزەی کارەبا جێبەجێدەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 32ی تشرینی یەکەمی 2017 هۆگر شاڵی، بریکاری وەزارەتی کارەبا بەیاوەری مین ئیو هۆنگ، کونسوڵی گشتی کۆریای باشور بەگەڕخستنی سیستەمی بۆیلەری یەکەیەکی وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبای هەڵمی خەبات لە هەولێر ڕاگەیاند.
هۆگر شاڵی لە ڕێورەسمی کردنەوەی پڕۆژەکە ڕايگەیاند، سوپاسی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان و کۆمپانیای پۆسکۆی کۆریای باشور و کۆمپانیای گامای دەکەین، کە لەم بارودۆخە سەختەی کوردستاندا ڕۆڵیان لە جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییە هەبووە.
وتيشی بۆ یەکەمینجارە لەسەر ئاستی کوردستان لەرێگەی نەوتی ڕەش و گەرمکردنی ئاوەوە وزەی کارەبا بەرهەمدەهێنرێت.
ئەوەشی وتئه و پڕۆژەیە لەڕووی تێچوونەوە سوودێکی ئابووریی گەورەی هەیە، بۆیە داوا لە سەرپەرشتیارانی دەکەین کە بەبێ دواکەوتن لەکاتی خۆیدا لەمانگی 8ی 2018 پرۆژەکە تەواوبێت بۆ ئەوەی 300 مێگاوات کارەبا بخرێتە ناو تۆڕی کارەبای نیشتمانی هەرێمەوە.
وێستگەی بەرهەمهێنانی وزەی کارەبای هەڵمی خەبات، بەتێچوونی 564 ملیۆن دۆلار و بەتەکنەلۆژیایەکی بەرز جێبەجێدەکرێت و بڕیارە لە مانگی 8ی 2018 دەست بەبەرهەمهێنانی کارەبا بکات.[1]
23-10-2017