کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان...
خەڵکی بەشەرەف و خۆراگری کەرکووک
پێشمەرگە قارەمانەکان
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان
لە سۆنگەی پەرۆشیمان بۆ دۆزی ڕەوای میلەتەکەمان هەروەها پاراستنی خاک و ژیانی خەڵکی کەرکووک و دوورخستنەوەیان لەهەمووجۆرە مەترسی و هەرەشەیەک و پاراستنی خاک و ژیانی خەڵکی کەرکووک و دوورخستنەوەیان لەهەموو جۆرە مەترسی و هەرەشەیەک و پاراستنی پێکەوەژیان لە شارەکەمان و بەهەند وەرگرتنی ڕاو و بۆچوونی ووڵاتانی ئیقلیمی و بەتایبەتر ڕای نەتەوەیەکگرتوەکان و ووڵاتە زلهێزەکان و بۆ لەدەست نەدانی پشتیوانانیان ولە بار نەچوونی دروشمی یەکێتیەکەمان لە جێبەجێکردنی مافی چارەی خۆنوسین.
وەک ئەنجومەنی سەرکردایەتی کەرکووکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بە گرنگی دەزانین لە کوردستان بەگشتی و لەکەرکووک ناوچە دابراوەکان بەتایبەتی پرۆسەی ڕیفراندۆم بۆ کاتێکی لەبارتر دوابخرێت تا هەوڵەکان بۆ پشتگیری کردنی ئەم مافە ڕەوایە لە ناوخۆ و دەرەوە مسۆگەر بکرێ.
#ئاڵا تاڵەبانی#
کەرکووک
23-09-2017