$باشووری کوردستان$
- پەڕڵەمانی کوردستان بۆ دەنگدان لەسەر #پڕۆژە یاساکانی دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم# کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا نامەیەکی #مەسعود بارزانی# خوێندرایەوە. لەلایەکی تریشەوە پشێوی لە پەڕڵەماندا دروستبوو بەهۆیی ئەوەی چەند کەسێک هێرشیانکردە سەر #ڕابوون مەعروف#.[4]
- لەناو پەڕڵەمانی کوردستان و دەرەوەیدا هێرشکرایە سەر ڕۆژنامەنووسان و هەندێک لە کەلوپەلەکانیان تێکشکێنرا.[4]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/142494/0034.JPG=KTML_Photo_Alt=29-10-2017=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2017/142494/0034.JPG=KTML_Photo_End=
- بارەگاکانی #بزووتنەوەی گۆڕان# و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# لە #زاخۆ# سووتێنران.[4]
- #ئەرکان شەریف# کامێرامانی کوردستان تی ڤی لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە لە باشوری #کەرکووک# کوژرا.[4]
- پاش ئەوەی کۆمەڵێک پەڕڵەمانتاری گۆڕان و کۆمەڵ بەهۆی توندوتیژییەکانەوە نەیانتوانی لە پەڕڵەمان بێنەدەرەوە، دەرەنگانی شەو توانییان بە سەلامەتی لە پەڕڵەمان بێنەدەرەوە.[4]
- مەسعود بارزانی لە ڤیدیۆیەکی 22 خولەکیدا دەستەڵاتەکانی دابەشکرد و هۆکاری شکستەکانی 16ی ئۆکتۆبەری خستەپاڵ خیانەتی ناوخۆیی و پشتێکردنی ئەمریکا و خۆرئاوا. ڕاشیگەیاند کە هەر وەک پێشمەرگەیەک لە خزمەتی کورد و دۆزەکەیدا دەبێت.[4]
- بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنێت، کە جێگای باوەڕی هیچ کەس و لایەنێک نییە، کە لایەنی دەسەڵاتدار لە هەولێر توانای کۆنترۆڵکردنی ئەو خەڵکە ئاژاوە گێڕەی نەبێ کە ڕۆیشتوونەتە ناو حەرەمی پەرلەمان، دەشڵێت:ئەوەی کە لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستاندا ڕوودەدات، پێشهاتێکی هەرە مەترسیدارە.[5]
- لە شەوی ڕابردووەوە سەرجەم ناوچەکانی باشووری کوردستان کەوتوونەتە بەردەم شەپۆلێکی چڕی #خۆڵبارین#، بەڕادەیەک مەودای بینین زۆر کەمبووەتەوە، دەیان کەسیش بەهۆی تەنگەنەفەسی ڕەوانی نەخۆشخانەکان کراون.[1]
- فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای #سلێمانی# بەهۆی دواکەوتنی #موچە#وە مانگرتنیان ڕاگەیاند و ڕۆشتنەوە بۆ ماڵەوە.[2]
- یەکێتی مامۆستایان ڕایدەگەیەنێت، چەند قوتابخانەیەک لە سنوری سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی موچەوە دەوامیان ڕاگرتووە سەبارەت بە بایکۆتی خوێندنیش دەڵێت، مامۆستایان وادەیەکیان بۆ بایکۆتکردن داناوە.[2]
- #عەلی قەرەداغی#، ئەمینداری گشتیی یەکێتیی جیهانی زانایانی موسڵمان لەبارەی شەڕی نێوان پێشمەرگە و هێزە عێراقییەکان فتوا دەدات و بەهەموو شێوەیەک شەڕ حەرام دەکات. هاوکات دەشڵێت: هەر کەسێک بەهۆی بەرگریکردن لە خاکی خۆی بکوژرێت شەهیدە.[1]
- فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی #کەرکووک#، ئاشکرایکرد، فەرمانێک لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەرچووە، بۆ پێکهێنانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک، لەبری ڕۆژهەڵاتی دیجلە و بارەگاکەشی لە کەرکووک دەبێت.[3]
- #ئەبوبەکر هەڵەدنی#، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو لەپەرلەمانی کوردستان دەستی لەسەرۆکایەتی فراکسیۆنەکەی کێشایەوە و سەرۆک و جێگرێکی نوێ بۆ فراکسیۆنەکە هەڵبژێردران.[4]
- #سەفین دزەیی# وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە دواڕۆژی ڕاگەیاندتائێستا گرێبەستی 50 ساڵەمان لەگەڵ حکومەتی تورکیا هەیە و هیچ کێشەیەک بۆ گرێبەستەکە دروست نەبووەو بەردەوامە و هەڵنەوەشێندراوەتەوە.[2]
- #ئاری هەرسین# ئەندامی پەرلەمانی کوردستان کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستانی بەجێهێشت و ڕایگەیاندپیلانێکی نێودەوڵەتی لەدژی مەسعود بارزانی هەیە.[2]
- شاندێکی تورکمانی عێراقی بە سەرۆکایەتی #ئەرشەد ساڵحی#، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئەنقەرە کۆبووەوە و داوای لە ئەردۆغان کرد پشتیوانییەکانی بۆ تورکمانانی عێراق بەردەوامبێت.[2]
- بەپێی هەواڵیکی ئاژانسی فرانس پرێس، هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە عیراقییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن لەسەر بڵاوەپێکردنی هێزە عیراقییەکان لە دەروازەی سنووری #ئیبراهیم خەلیل# (فیشخابوور).[5]
- ڕۆژنامەی جمهوریەتی تورکیا ئاشکرایدەکات، لەدوای کۆبوونەوەکەی عەبادی و ئەردۆغان، حکومەتی ناوەندی عێراق فەرمانی ڕێگەدان بە مانەوەی سوپای تورکیای لە #باشیک# دەرکردووە.[2]