داوا لە هاولاتیانی هەموو شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان دەکەین کە هێمنی بپارێزن و ڕێگە بە خەلکی گێرەشێوێن مەدەن لە پەنای ئێوەوە فیتنە ئاژاوە بنێنەوە.
هۆشداری دەدەینە هەر کەسێکیش کە ئاژاوەگێری بکات و هێرش بکاتە سەر هەر بارەگا و بنکەیەک و ئەوانەی ئەو کردارانەش بکەن ڕووبەروویان دەبینەوە و ڕێکاری توندیان لەبەرامبەر دەگرینە بەر.
داواش لە هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بەوپەری ئامادەباشیەوە هەر هەولێکی گوماناوی بۆ ئاژاوەگێران پوچەل بکەنەوە.
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان
29-10-2017