بۆ بەڕیز/ دکتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق
بۆ /سەرۆکی پەرلەمان و هەموو ئەندامانی پەرلەمانی عێراق
بەڕێزان:
ماوەی بیست و شەش سالە خەلکی کوردوستان لەژێر لولەی چەکی پارتیو یەکێتیدا دەناڵینن،تەواوی ئازادیەکانیان،مافە فەردیەکانیان لێزەوت کراوەو بە ئاشکراسەروەت سامانیان ئەدزرێتو دەچێتە گیرفانی بنەمالەی بارزانی وچەند کەس لە سەرانی پارتی و یەکێتی.
ئازادی چاپەمەنی،نوسین کاری ڕۆژنامەگەری،ئەوەی بە قازانجی خۆیان نەبێت قەدەغەی دەکەن و تا بە ئێستا چەندین ڕۆژنامەنووس تەنها لەسەر نوسینەکانیان تیرۆر کراون،وەک سۆرانی مامە حەمەو سەردەشت عوسمان وکاوە گەرمیان و وەدا حسین و دەیانیتر.
من کە ناو لە خوارەوە هاتوە،وەک نوسەرو شاعیرو ڕەخنەگرێک لە کۆی ئەم دەسەلاتە،تەنها لەسەر نوسین و ڕەخنەکانم بیست و سێ ساڵە گەڕانەوەم بۆ زێدی خۆم،بۆ ناو کەس وکارم لێقەدەغە کراوە،ئەگەر تەواوی ناوچەکە بگەڕێی،هەتا خراپترین و دیکتاتۆرترین دەسەلات بەوجۆرە نوسەرو شاعیران و ڕەخنەگرانی گەلەکەی خۆی وەدەرنانێت و گەڕانەوەی بۆ ناو بنەمالەو کەس وکاری قەدەغە ناکات.
من هیچ داواکاریەکم لە ئێوەی بەڕێز نیە،تەنها ئەمەوێت بزانن ئێمە،قەڵەمی ئازاد چۆن بەدەستی بنەماڵەی بارزانیو سەرانی یەکێتی ئەچەوسێنەوەو هەموو بوونێکمان تەنها لەسەر ڕەخنە قەدەغەکراوە،تەنانەت گەیشتۆتە ئەوەی تەمەنێک زێدی باوباپیرانمان نەبینیوە.
لەگەڵ ڕێزی
#ئارام ئەحمەد#
لاهای
28-10-2017