کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  583,130
وێنە
  123,499
پەرتووک PDF
  22,048
فایلی پەیوەندیدار
  124,949
ڤیدیۆ
  2,191
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
315,934
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,356
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,660
عربي - Arabic 
43,635
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,455
فارسی - Farsi 
15,586
English - English 
8,502
Türkçe - Turkish 
3,818
Deutsch - German 
2,024
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
31,805
شوێنەکان 
17,030
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,507
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
899
وێنە و پێناس 
9,457
کارە هونەرییەکان 
1,496
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,929
نەخشەکان 
251
ناوی کوردی 
2,816
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,188
شوێنەوار و کۆنینە 
739
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,038
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,633
کورتەباس 
22,097
شەهیدان 
11,889
کۆمەڵکوژی 
11,361
بەڵگەنامەکان 
8,710
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,062
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,635
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
734
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
891
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
19
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,269
PDF 
34,621
MP4 
3,821
IMG 
232,780
∑   تێکڕا 
272,491
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
هەرێمی کوردستان سەرپێچییە دەستوورییەکانی ڕەشنووسی یاسای بودجەی عێراق دەخاتەڕوو
پۆل: بەڵگەنامەکان
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
زانیارییەکان لە هەردوو باری بابەتی و زمانەوانیدا پوخت و پۆلێن دەکەین و بەشێوازێکی سەردەمییانە دەیانخەینە بەردەست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
هەرێمی کوردستان سەرپێچییە دەستوورییەکانی ڕەشنووسی یاسای بودجەی عێراق دەخاتەڕوو
بەڵگەنامەکان

هەرێمی کوردستان سەرپێچییە دەستوورییەکانی ڕەشنووسی یاسای بودجەی عێراق دەخاتەڕوو
بەڵگەنامەکان

بەڕێز حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عیراقی فیدراڵ جەختی لەوە کردۆتەوە کە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان پلە یەکن و ڕێگە نادەن زیانیان بەربکەوێت و ئامادەییی حکوومەتی فیدراڵی دەربڕیوە بۆ خەرجکردنی شایستەی داراییی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لەم دەستپێشخەرییەی بەڕێز عەبادی دەکات بۆ دابینکردنی شایستەی داراییی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان دەکاتە (1.249.481) مووچەخۆر و مانگانەش دەکاتە بڕی (هەشت سەد و نەوەد و حەوت ملیار و پێنج سەد ملیۆن دینار) لەسەر بنەمای تۆماری فیعلیی بایۆمەتری بۆ سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، وەک لە خوارەوە ڕوونکراوەتەوە و حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەییی خۆیشی دەردەبڕێت بۆ بەردەستخستنی وردەکاریی ئەو زانیارییانه:
108 ملیار دینار بۆ مووچەی 244.656 خانەنشین.
38.5 ملیار دینار بۆ مووچەی 96.053 خانەوادەی شەهیدان و ئەنفالکراوان.
30 ملیار دینار بۆ مووچەی 159.000 کەمئەندامان و سوودمەندانی چاودێریی کۆمەڵایەتی.
455 ملیار دینار بۆ مووچەی 483.307 فەرمانبەران (بە پۆلیسیشەوە).
266 ملیار دینار بۆ مووچەی 266.465 پێشمەرگە و هێزەکانی ئاسایش.
لە هەمان کاتدا، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عیراقی فیدراڵ دەکات کە ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عیراقی فیدراڵ بۆ ساڵی 2018 پەسەند نەکات کە لەلایەن وەزارەتی داراییی حکوومەتی فیدراڵییەوە بەبێ بەشداریپێکردنی هەرێمی کوردستان ئامادە کراوە، لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:
بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی 2003ەوە، لە ڕەشنووسی یاساکەدا دەستەواژەی دەستووریی (هەرێمی کوردستان - عێراق) لابراوە و لە بری ئەوە دەستەواژەی (پارێزگاکانی سەر بە هەرێمی کوردستان) بەکار هێنراوە، ئەمەش سەرپێچییەکی دیاری بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (117) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (121)ی دەستوورە کە دانی بە هەرێمی کوردستان و دەسەڵاتەکانیدا ناوە وەک هەرێمێکی فیدراڵی و مافی پیادەکردنی دەسەڵاتەکانی یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری بە هەرێمی کوردستان داوە، نەک وەک پارێزگا.
کەمکردنەوەی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەم جار لە دوای ساڵی 2005ەوە لە ڕێژەی (17%) بۆ ڕێژەی (12.6%)، ئەمەش سەرپێچییە لە بڕگەی (سێیەم) لە ماددەی (121)ی دەستوور کە پێویستە لەسەر حکوومەتی فیدراڵ پشکێکی دادپەروەرانە لە داهاتە فیدراڵییەکان بۆ هەرێمی کوردستان تەرخان بکات بە ڕەچاوکردنی ژمارەی دانیشتووانی هەرێم کە لەبەر ئەوەی تا ئێستا لە عیراق سەرژمێری سەرتاسەری نەکراوە، بە ڕێککەوتنی هەردوولا ڕێژەی دانیشتووانی هەرێم بە %17ی دانیشتوانی عیراق دیاری کراوە، هەر لەسەر ئەو بنەمایەش ساڵانە ئەم ڕێژەیە لە یاساکانی بودجەی عیراقدا جێگیر کراوە، هەرچەندە هیچ ساڵێک هەرێمی کوردستان بە فیعلی ئەو ڕێژەیەی وەرنەگرتووە، بەهۆی زیادبوونی بەرچاوی ساڵانەی خەرجییەکانی سیادی بەبێ ئەوەی هەرێم ڕۆڵی لە دەستنیشانکردنی ئەو خەرجییانەدا هەبێت،‌ یان پشکی وەرگرتبێت. بۆیە کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان هیچ بنەمایەکی دەستووری نییە و لە دەرەوەی ئەو ڕێککەوتنە هاوبەشە ئەنجام دراوە.
بەخشینی دەسەڵاتی ڕاستەوخۆ بە پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان لە یاسای بودجەی فیدرالیداو مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان وەک پارێزگا نەک وەک هەرێم، پێچەوانەی بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (117) و بڕگەی (یەکەم) لە ماددەی (121)ی دەستوورە و مامەڵەکردنی هەرێمی کوردستانە وەک هەر پارێزگایەکی تری عیراق نەک وەک هەرێمێکی فیدراڵیی دانپێدانراو بەپێی دەستووری عیراق، سەرپێچییە لە دەستوور.
بڕگەی (چوارەم) لە ماددەی (126) لە دەستوور، ڕێگه نادات دەسەڵاتە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن دەسەڵاتە فیدرالییەکانەوە، کەم بکرێنەوە یان سنووردار بکرێن، تەنانەت دەستوور ڕێگریشی کردووە لە هەر هەموارێکی دەستووری کە ببێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتەکانی هەرێمی کوردستان.
وێڕای دووبارەبوونەوەی کەموکورتییەکانی ساڵانی پێشوو لە ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدالی ساڵی 2018، ئێستا ئەم خاڵە جەوهەرییە نادەستووریانەی سەرەوەش زیادیان کردووە.
لەبەر ڕۆشناییی ئەو ماددە دەستوورییانەی سەرەوە، بە تایبەتییش بەڕێز عەبادی بە بەردەوامی لە وتەکانیدا ئاماژە بە سەروەریی دەستووری عیراق و زیاننەگەیاندن بە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەکات، داوا لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقی فیدراڵ دەکەین بواری دانوستان بڕەخسێنێت لەگەڵ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی داڕشتنەوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی فیدراڵ لەسەر بنەمای دەستوور و دابینکردنی پشکی دادپەروەرانەی هەرێمی کوردستان.
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
01-11-2017
ئەم بابەتە 4,717 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-11-2017 (8 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
سەرچاوەی بەڵگەنامە: بەڵگەنامەکانی حکومەتی هەرێم
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 94%
94%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 02-11-2017 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-11-2017 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-11-2017 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 4,717 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.406 چرکە!