بەڕێز #حەیدەر عەبادی# سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵی عیراق بابەت / داننان بەپارێزگای #هەڵەبجە# دوای سڵاو...
لەرەشنووسی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 ی عیراق، سەرباری هەبوونی هەندێک دەستەواژەی نادەستووریی وەک لابردنی هەرێمی کوردستان- عیراق و بەکارهێنانی پارێزگا باکووریەکانی عیراق کەپێچەوانەی مادەکانی 117 و 121 ی دەستوورن وهەروەها کەمکردنەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە 17% بۆ 12.67% بەبێ ئەنجامدانی سەرژمێری و هیچ هۆکارێکی یاسایی.
بەڵام ئەوەی کە جارێکی تر نیگەرانی کردینەوە وەک نوێنەرێکی دەڤەری پارێزگای هەڵەبجە ئیعتراف نەکردنی هەڵەبجەی شەهیدە وەک پارێزگایەک کە ئەمەش پێچەوانەی بریار و یاسایە ؛ وەک لەخوارەوە ئاماژەی بۆ دەکەم:
یەکەم / ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لەکۆبونەوە ژمارە 54 بەبڕیاری فەرمی ژمارە (568) لە 31-12-2013 بریاریداوە بە کردنی هەڵەبجە بە پارێزگا. دووەم/ لەیاسای بودجەی عیراقی فیدراڵ لەساڵانی 2015 و 2016 و2017 ئەنجومەنی نوێنەرانی وەک پارێزگا مامەڵەی لەگەڵ هەڵەبجە کردوە وبوەتە یاسا. هەربۆیە ؛ وەک سەرۆک وەزیرانی عیراق داوا لەبەڕێزتان دەکەم کە ئەم مافە بۆ خەڵکی کارەساتباری هەڵەبجە بگەڕێننەوە و جگەلەوەی وەک پارێزگایەک پشتبەست بەیاسا و بڕیار مامەڵە لەگەڵ هەڵەبجەدا بکەن هەروەها پشکی ئەو پارێزگایە لەبودجەی ساڵی ئایندە بەفعلی جێگیر بکەن چونکە دوای کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران لەرۆژی 6-11-2017 کەتایبەت بوو بە پرۆژە یاسای بودجە تەواوی دەسەڵاتەکانی دەستکاریکردنی پرۆژە یاساکە دراوەتە سەرۆک وەزیران.
لەکۆتاییدا ماوەتەوە بڵێم ؛ هەڵەبجەی شەهید، هەربە تەنها سمبولی چەوسانەوەی خەڵکی کوردستان نیە بەڵکو بەهۆی کارەساتی کیمیابارانکردنی لە 16-3-1988 بوەتە خاڵی سەرەکی لەناساندنی زوڵم و ستەمکاری ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە گەلانی عیراق کەئەمەش فاکتەری کۆکەرەوەی هەڵوێستی وڵاتانی دەرەکی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بوو لەهاوکاریکردنی عیراقییەکان بۆ لێدان لە صدام حسین و ڕووخاندنی ئەو ڕژێمە سەرکوتکەر و دیکتاتۆرە.
لەگەڵ ڕێزمدا پەرلەمانتار
د. #بەختیار شاوەیس# جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
06-11-2017